هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ڕێكه‌وتن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی6ی2018 له‌ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند:” بەمەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گێڕانەی ئاوارەكانی نەینەوا، كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق بە سەرپەرشتیی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و مەهدی عەللاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو”.
 
به‌ پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زراه‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق بە سەرپەرشتیی كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و مەهدی عەللاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ،باس لە رەوشی ئاوارەکانی موسڵ لە هەرێمی كوردستان، كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی پێشووی خۆیان و كاركردن بۆ لابردنی ئەو كۆسپانە، گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بنكەی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت، بە مەبەستی گێڕانەوەی ئاوارەكانی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر و پارێزگای نەینەوا و كردنەوەی رێگاوبانەكان بە مەبەستی ئاسانكاریكردن بۆ گەڕانەوەیان و چالاككردنی بازرگانیی لەو نێوانەدا.
 
هەر لە كۆبوونەوەی وه‌زاره‌تی ناوخۆو ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ژمارەیەك بڕیار دەركرا بە مەبەستی دابینكردنی شایستە داراییەكان بۆ كچە كوردە ئێزدییە رزگاربووەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و دابینكردنی پێداویستییەكانی ئاوارەكان لەو شوێنانەی بۆی دەگەڕێنەوە.
 
دەرباز محەممەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، فەریق موەففەق، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق و نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا و ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتیی پەیوەندیدار لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.
Back to top button