ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی عێراقی ده‌كات
خواكوڕك
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی به‌شداری كردنی كۆنگره‌یه‌كی ئیسلامی رایگه‌یاند، لە سەردەمی بەڕێز داودئۆغڵودا عێراق داخوازی خۆیان هەبوو بۆ دروستكردنی بنكەی باشیك-ی ئێستا، هەموو ئەوانەش تۆماری زیندویان هەیە و ئەمڕۆ و سبەی لە تەلەفیزیۆنەكاندا بڵاودەكرێتەوە.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 11/10/2016 ئه‌ردۆگان له میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌یه‌ك له كۆنگره‌كه‌دا په‌یامێك بۆ عه‌بادی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت، سوكایەتی بە كەسایەتیم دەكرێت، تۆ موخاتبی من نیت، لە ئاستی مندا نیت، بانگ و هاواری تۆ لە عیراقەوە بەلای ئێمەوە هیچ گرنگ نییە، ئێمە ئەوە دەخوێنینەوە كە دەیزانین.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا هاتووه، سەرۆك وەزیرانی عیراق، سەرەتا سنووری خۆت بزانە.. سوپای كۆماری توركیا، لە ئاستێكدا نییە بێ ئیرادەبێت و فەرمان لە ئێوەوە وەربگرێت. چی پێویست بكات بەشێوەیەكی گونجاو وەك ئەوەی تا ئەمڕۆ كردوومانە بەردەوام دەبین لەسەری.