ئێران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی وڵاتانی ٥١، ئێران وێستگەی ئەسفەهانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەستبەکارکرد.
 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی، ئێران دامەزراوەیەکی نوێی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی هه‌كزافلۆردی (UF6) له‌ ئه‌سفه‌هان كرده‌وه‌.
 
له‌ میانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی مه‌ده‌نی، دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی هه‌كزافلۆردی (UF6) له‌سه‌ر راسپارده‌ی رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌می یۆرانیۆم، له‌ ئه‌سفه‌هان خسته‌ گه‌ڕ.
 
هاوکات به‌ خستنه‌گه‌ڕی كارگه‌ری به‌رهه‌مهێنانی UF6 له‌ دامه‌زراوه‌ی گۆڕین بۆ یۆرانیۆمی ئه‌سفه‌هاندا دوای نۆ ساڵ دیسانه‌وه‌ ئۆكسیدی هاڕدراوی یۆرانیۆم كه‌ وه‌ك مادده‌ی خاوی به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی یۆرانیۆم به‌كارده‌هێندرێت و به‌ “كێكی زه‌رد” ناوی ده‌ركردووه‌ به‌رهه‌م ده‌هێندرێته‌وه‌.
 
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا تاكلایانه‌ له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک کشایەوە، خامنه‌یی له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا رێنمایی دا به‌ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم.
Back to top button