هه‌ولێر به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه‌ ته‌كسییه‌ك گڕده‌گرێت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28ی حوزەیرانی 2018، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی کرۆڵا لەشاری هەوڵێر گڕیگرت و بەتەواوی سوتا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، بەهۆسی فیول پەمپەوە ئۆتۆمبیلەکە گڕیگرتووەو بەڵام شۆفێرەکەی سەلامەت بوو.
 
هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕایگه‌یاند: “کاتژمێر ٢ی پاشننیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەردەم ئاسایشی شاری هەولێر لە شەقامی ٦٠ مەتری ئۆتۆمبێڵیکی تاکسی کرۆڵا بەهۆی گڕگرتنی فیولپەمپ و بەرزی پلەی گەرما گری گرت و بەتەواوی سوتا.
 
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕاشیگه‌یاند: ” پەیوەندیان بە بەرگری شارستانی کردبوو بەڵام کاتێ تانکی بەنزین و کوشنەکانی ئۆتۆمبێل گڕدەگرن رەنگە کەمتر لە ٣ دەقە سەیارەکە بەتەواوی بسوتێت، بەڵکو دەبێت سەرەتا لەرێی پێداویستی فریاگواری ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵ بکرێت”.
 
هه‌روه‌ها هۆگر عه‌زیز دەشڵێت: داوا لە شۆفێران دەکەین بەهۆی وەرزی گەرماو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاگاداری مامەڵەکردن بە ئۆتۆمبێلەکانیان بن لەکاتی لێخوڕین، کەلوپەل و ئامێری ئاگرکوژێنەوە و سەلامەتیان پێبێت لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان.بەهۆی بەرزبووەنەی پلەكانی گەرما و خراپی جۆری كوالیتی بەنزیك تائێستا چەند رووداوێكی سووتانی ئۆتۆمبێل روویانداوە.
Back to top button