یه‌كێتی هه‌وڵ بۆ دواخستنی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن ئه‌دات

یه‌كێتی به‌هۆی خراپی دۆخی ناوخۆیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ره‌لمانی كوردستان له‌ 30 ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام نه‌درێت ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ فه‌رمی یه‌كێتی داوای دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی نه‌كردووه‌ ،به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌س و سه‌ركرده‌ باڵاكانیه‌وه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ دواخستنی هه‌لبژاردن ئه‌دات .
 
ڕەھبەری سەید برایم ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند: “یەکێتی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھیچ لایەنێکدا دروست نەکردووە و بەتەنیا بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکات، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێت، یەکێتی سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت”.
 
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی، ڕاشیگه‌یاند:” باشتر وایە ھەڵبژاردن دوابخرێ، چونکە ناکرێت مانگی تشرینی یەکەم ھەڵبژاردن بکرێت، دووبارە لە مانگی تشرینی دووەم یان کانوونی یەکەم جارێکی دیکە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێتەوە”.
 
ڕەھبەری سەید برایم ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: “من پێمباشە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێ، بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت، دواتر ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێکەوە بکەین”.
 
هه‌روه‌ها ڕەھبەری سەید برایم ده‌شڵێت:” نازانم ھەڵبژاردنەکان دوادەخرێن، یا نا، بەڵام بەپێویسته‌ پارت و و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆبوونەوە بكەن و بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنەکان بدەن.
 
ڕەھبەری سەید برایم گوتیشی “ھەرچەندە ئێمە باوەڕمان بە ئاشتەوایی لایەنە سیاسییەکان ھەیە، بەڵام یەکێتی بەدبەختە و ھەموو لایەک دەڵێن ساختەکاری کردووە، بەڵام ئێمە لەسەر ئەو قسانە خۆمان مات کردووە”.
Back to top button