مه‌حمود سه‌نگاوی: مه‌لا به‌ختیار جگه له زیان سودی بۆ یه‌كێتی نییه
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی مه‌لابه‌ختیار لیپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی هێرش ده‌كاته سه‌ری و به كه‌سێكی لاده‌رو تێكده‌ر له ڕیزه‌كانی حزبه‌كه‌ی تۆمه‌تباری ده‌كات .
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه 28ی6ی2018 له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی دا مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژ به مه‌لا به‌ختیار نوسیویه‌تی و ده‌لێت:” : “ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ڤاڵ (مه‌لا به‌ختیار) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی ئه‌نجامى دا، سه‌رتاپاى ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه پێمان وایه ئه‌مه بۆ تێكدانى ڕیزه‌كانى ڕێكخستنه دێرینه‌كانه، وه‌ك چۆن به‌رده‌وام خه‌ریكی تێكدانى ڕێزه‌كانى (ی. ن. ك) بووه”.
مه‌حمود سه‌نگاوی له به‌یاننامه‌كه‌یدا دژ به مهڵابهختیار نوسیویه‌تی :”وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كه‌مان، داوا ده‌كه‌ین مه‌لا به‌ختیار دوور بكه‌وێته‌وه له‌نانه‌وه‌ى ئاشووب و ئاژاوه‌گێڕی بۆ تێكدانى یه‌كێتى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زیان زیاتر سوودى بۆ (ی. ن. ك) نابێت”.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی دا كه له‌لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوییه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌شلێت:” “به‌ڕێزتان كه بانگه‌شه‌ى دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌موو پڕه‌نسیپێكی دیموكراتیتان پێشێل كردووه و له سوودی خۆت و زیان به یه‌كێی به‌ولاوه هیچی تر نه‌بووه”.
ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌مه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌گه‌ی دێرێن ،به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵاتانه كه به‌خشرابوون له‌لایه‌ن مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی ڕه‌تكرایه‌وه .