حەمە سەعید حەسەن وەڵامی تووندی ئەبوبەكر هەڵەدەنی دەداتەوە

خواكوڕك
 
لە ساتیرە شیعرێكی دا حەمە سەعید حسنهێرش دەكاتە سەر ئەبوبەكری هەڵدەنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو كە زۆرتر بە پەرلەمانتارەكەی سێبەری گۆڕان دەناسرێن  دەلێت:
نازانم ئینسی یان جنی؟
موعارەزەی یان دەسەڵات؟
یان لەو نێوانەدا ونی؟
یان وەک ئەو موجاهیدە وای
عەقلی داوەتە دەست گونی؟
 
پاشان لەوەڵامی ئەو نووسینە حمە سەعید حسن ئەبوبەكر هەڵەدەنی بە پارتی لەقەڵمی دەدات و هێرشی دەكاتەوە سەری دەلێت
بۆ حەمە سەعی حەسەن$
بەڕێزشاعیری دەربار
کەساس کەوتوی بێ بازاڕ
هەر چی بم خۆنافرۆشم
پارەی حەرام دانادۆشم
بۆقەڵای ستەم وزۆردار
قوڵینگەکەم کەوتۆتە کار
لەوەتەی هەی دۆڕاوی
لەژین جێماووبەدناوی
 
بەلام دوای ئەو هێرشە ئەبوبەكر هەڵەدەنی، حمە سەعید حسن لەوەڵامدا  دەنووسێت، دەبوو شانازی بەوەوە بکەیت، من ناوی تۆم خستە ڕستەوە، ئاخر تەنیا بە هۆی ئەو ساتیرەشیعرەی منەوە، ناوت دەچێتە دیرۆکەوە، وەک چۆن بە هۆی هەجوویەکی حەزرەتی شێخ ڕەزاوە، ناوی حەمەی وەستا فەتاح چووە مێژووەوە.
 
دەقی نووسینەكەی حەمە سەعید حسن كە وەڵامی ئەبوبەكر هەڵدەنی دەداتەوە
بۆ
ئەبووبەکر هەڵەدنی
دەبوو شانازی بەوەوە بکەیت، من ناوی تۆم خستە ڕستەوە، ئاخر تەنیا بە هۆی ئەو ساتیرەشیعرەی منەوە، ناوت دەچێتە دیرۆکەوە، وەک چۆن بە هۆی هەجوویەکی حەزرەتی شێخ ڕەزاوە، ناوی حەمەی وەستا فەتاح چووە مێژووەوە.
ئەوە لای من ئاسایی بوو، لە وەڵامدا هانا بۆ درۆ ببەیت، ئاخر ئەوەیان سەیر دەبوو ، ئیسلامی بیت و درۆ نەکەیت. فەرموو ئەگەر درۆزن نیت، ڕستەیەکی من وەک بەڵگە بهێنەوە کە تێیدا ستایشی ئەم سەرۆک یان ئەو بنەماڵەم کردبێت، بەڵام من چەندان ساتیرەشیعر و نووسینی خۆمت پیشان دەدەم، تێیاندا ڕەخنەم لە پارتی و لە سەرۆکەکەی گرتووە.
پێ دەچێت تۆ زیاد لە پێویست گێل بیت، ئەدی (ئومێد خۆشناو)ی سەرۆکی فراکسوێنی پارتی، لە (ڕووداو)ەوە نەیگوت: حەمەسەعید حەسەن هیچ پێوەندییەکی بە پارتییەوە نییە و ڕاستیشی کرد؟ ئەدی نازانێت، کاتێک زیاتر لە دووهەزار ئیمزا لە نێوان ڕۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووساندا، بۆ پشتگیری لە مانەوەی بارزانی وەک سەرۆک کۆ کرایەوە، ناوی منی تێدا نەبوو؟ ناهەقمە بڵێم زێدەڕۆیی لە گەوجایەتیدا دەکەیت؟
تۆ ئەوەت پێ شەرم نەبێت، ساڵێکە مووچەی بەلاش وەردەگریت، ئاخر ساڵێکی تەواوە، پەرلەمان لەکار خراوە، ئەوەیشت پێ شەرم نابێت درۆ بهۆنیتەوە. بە هەلی دەزانم تۆ و هەندێک گەمژەی دیکەی خۆت ئاسا، ئاگادار بکەمەوە، من لە هەرێم هەرگیز هیچ جۆرە مووچەیەکم نەبووە و نییە. ئەو کۆمەکەیش کە بە نووسەرانی بێ مووچە دەدرا، خۆم چوومە وەزارەتی ڕۆشنبیری و بە سوپاسەوە ڕەتم کردەوە. بەڵام تۆ چونکە خۆت ملکەچی مووچەیت، لات وایە خەڵکانی تریش وەک خۆت بێ شکۆن.
من لە هەولێر، بە نووسینی ئەدەبی و فیکری، بژێویی خۆم دابین کردووە، ئاخر بە درێژایی دوازدە ساڵ، هەفتانە دوو بابەتم، بۆ ڕۆژنامە و هەفتەنامەکانی کوردستان نووسیوە و هێشتا بەردەوامیشم، وەک تۆ کادیرێکی سەرشۆڕی حیزب نەبووم. ئەوە تۆیت خۆت بۆ پارە فرۆشتووە، من ڕستەیەکی بوێر و جوانی خۆم، بە هەموو سامانی وەڵاتانی کەنداو ناگۆڕمەوە.
لای منەوە (دایەلۆگ) تەواو. ئیدی وەختی زێڕینی خۆم، لە تۆدا کە مامپیاوێکی لە تەنەکەی ژەنگن، بەفیڕۆ نادەم. سەرپشکیت وەک سەگ بڕشێیتەوە.
حەمەسەعید حەسەن
١١ی ١٠ی ٢٠١٦
ستۆکهۆڵم
بەڕێز بەکر هەڵەدنی
نازانم ئینسی یان جنی؟
موعارەزەی یان دەسەڵات؟
یان لەو نێوانەدا ونی؟
یان وەک ئەو موجاهیدە وای
عەقلی داوەتە دەست گونی؟
١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦
Back to top button