رەوشی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 29/6/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە رۆژی ھەینی لە سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەرکووک بە 43 پلەی گەرمی، گەرمترین شاری باشووری کوردستان دەبێت.
هەروەک بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی کردووە، رۆژی شەممە 30/6/2018، پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەم شێوەیەیان لێ دێ؛
– کەرکووک 42
– هەولێر 41
– سلێمانی 39
– دهۆک 38