ئیسرائیل لەبەرامبەر پێنج وشەی مالیکی و حشد دژ بە وڵاتەکەی دە موشەکی لە حەشدی شەعبیدا

دوای  ئەوەی مالیکی و سەرکردایەتی حەشدی شەعبی دژ بە وڵاتی ئیسرائیل لێدوانی دا، سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە ژمارەیەک مووشەک وەڵامی فەرماندەیەکی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دایەوە.

پێشتر ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگه‌یاند” فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا گرووپێکی حەشدی شەعبییان لە سووریا لە 18/6/2018 بۆردومان کردووە و بووەتە هۆی کوژرانی 22 چەکداری ئەو میلیشیایانە و حەشدیش ”بێ دەنگ نابێ“.

سه‌رچاوه‌ی میدیایه‌كان ئاشكراشیان كردووه‌” بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە و هەروەها نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراقیش زایۆنیزم (ئیسرائیل)ی بە بۆردومانەکە تۆمەتبار کرد، درەنگانی شەوی پێنجشەممە 28/6/2018، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ جاری 10ـەیەم، فڕۆکەخانەی سەربازیی (تی فۆر)یان لە نزیک شاری حمس لە سووریا، بۆردومان کرد.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە هەشت مووشەک ئەو فڕۆکەخانەیەیان کردووەتە ئامانج، کە میلیشیا ئێرانییەکان، حەشدی شەعبیی عێراقی و حزبوڵڵای لوبنانی وەک بارەگایەک و کۆگایکی تەقەمەنی، بەکاری دەهێنن، ئەو میلیشیایانە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، بە چەک و چەکدار پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکەن.

لە مانگی ئاداری ٢٠١١ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە، بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە

Back to top button