عەلی حمە ساڵح بەدەیان بەڵگەم لەسەر گەندەلی یەكێتی پێیە بەس بڵاو ناكەمەوە

خواكوڕك
 
لەروونكردنەوەیەكی دا كە لەتۆری كۆمەلایەتی فیس بووك بڵاوی كردۆتەوە عەلی حمە ساڵح دەلێت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو سکاڵایەی کە له‌سه‌ر به‌نده‌ تۆمارتانکردووه‌، قبوڵمه‌و ڕێگای دروست، رۆشتنه‌ بۆ دادگا”.
 
هەروەها لەروونكردنەوەكەی ا ئەوەش دەخاتە روو كە فشارێکی جدی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌یه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت و وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و کۆتایی هێنان به‌ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یه‌کێتی.
 
 
عەلی حەمەساڵح داواشدەشپرسێت، له‌ مانگی ٧ی ٢٠١٤ه‌وه‌ بایی ١١ ملیارو ٥٥٢ ملیۆن دۆلار نه‌وتی که‌رکوک فرۆشراوه،‌ پاره‌که‌ی کوا؟ پارێزگارو جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌ڵوێستیان چی بوو؟ لەکاتێکدا ته‌نها له‌ مانگی پێشوو داهاتی نه‌وتی که‌رکوک ٣٦٠ ملیۆن دۆلاربووه‌ ئەوە لەكوێیە.
 
 
راشیگه‌یاندووه‌ “پێش ئه‌وه‌ی من بده‌نه‌ دادگا، دەبوو به‌رگریتان له‌خه‌ڵک بکردایه‌و رێگای یاسایی و سیاسیتان بگرتایه‌ته‌به‌ر لەسەر دزینی نەوت” لەکاتێکدا رون و ئاشکرایه‌، کە داهاتی مانگانه‌ی سلێمانی نزیکه‌ی ٤٠ ملیۆن دۆلاره‌(چوار هه‌زار ده‌فته‌ر) ناگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌ولێر(من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی باوه‌ڕم به‌ لامه‌رکه‌زیه‌ته‌)، به‌ڵام چۆن خه‌رجده‌کرێت؟ پێشتر رونکردنه‌وه‌م داوه‌و جه‌نابیشتان سکاڵاتان تۆمارکردووه، زۆر زانیاری دیکه‌ش هه‌یه‌”.
 

“عەلی حەمەساڵح جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەگەر ویستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر زه‌وی و کۆمپانیاو کڕینی موڵک، له‌ سه‌ر به‌رپرسانی هه‌ر دوو باڵەکەی یەکێتی، ئەوا چه‌ندین فایلی لایه‌و دەخوازێت کە رانه‌کێشرێ بۆ شتی دیکه‌”

 

دەشنووێت ماوەی پێنج مانگە ڕێککه‌وتنی گۆڕان و یەکێتی تێپه‌ڕیوە، خاڵێکی جێبه‌جێ نه‌بووه‌و دۆخی خه‌ڵک خراپتر ده‌بێت.

Back to top button