دواین ورده‌كاری كوشتنی پێنج كه‌س له ئه‌مریكا .. پۆلیس ده‌لێت دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرت له ئه‌مریكا زۆر بووه
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه، كاتژمێر 8ی ئێواره، هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر یه‌كێك له كۆنترین، ناوه‌ندی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”بەهۆی هێرشەکەوە، کە گەنجێکی سپی پێستی تەمەن 30 ساڵان ئەنجامیداوە، پێنج کەس کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون، هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌لێـ”تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە، بەڵام هێشتا هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ پۆلیس رووننەبووەتەوە، سەرۆکی شارەوانیی ئەناپۆڵس، ئەو شارەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرا هۆکاری زۆربوونی هێرشە چەکدارییەکان بۆ خراپیی یاساکانی چەک دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، چەک لەسەر شەقامەکان زۆرە و ئاسان بەدەستدەکەوێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جێگری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری ئهناپۆڵس (بیل كرامپف) گوتی پیاوێكی سپی پێستمان گرتووه ته‌مه‌نی له كۆتایی سییهكاندایه، به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان و لێكۆڵهرهكانمان ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن. چووه ناو باڵهخانهكهوه، هێرشێكی ئامانجداربوو، دژی رۆژنامه‌ی كاپیتاڵ گازێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هێشتا زووه پاڵنه‌ری پشت هێرشكه‌ره‌كه بزانن، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك و بگره زیاتریش بخایه‌نن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه كه رۆژنامه‌ی كاپیتاڵ گازێت تا به‌یانی رۆژی هێرشه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو”.
به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس ده‌شلێـ”پێنج كوژرا و دوو بریندار ده‌توانین پشتڕاست بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌نووسان و حكومه‌تی ئه‌مریكا له نزمترین ئاستی مێژوویدا داده‌نرێت ، خودی دۆناڵد تره‌مپ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی به “درۆزن” و “ساخته” و ته‌نانه‌ت “دووژمنی گه‌ل” داناوه.
شایانی باسه” ئه‌م هێرشه 155ـه‌مین هێرشی ته‌قه‌كردنه له ئه‌مریكا، ته‌نیا له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا، كه تیایدا لانیكه‌م دوو كه‌س كوژراون، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه تایبه‌ت به رووداو ده‌ڵێت، گرفته‌كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به یاساكانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی چه‌كه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئامۆس گارێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئهناپۆڵس بە رووداوی راگەیاند: “چه‌كێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانمان هه‌یه، نازانم ئه‌م هه‌موو چه‌كه‌مان بۆچییه؟