خراپی دۆخی كه‌ركوك به‌ چه‌واشه‌كارییه‌كانی یه‌كێتی ناشاردرێته‌وه‌

كه‌ركووك له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ به‌ پیلانى گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتى ڕاده‌ستی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرا،به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌ سه‌ره‌تادا هه‌وڵى زۆریان دا دۆخى شاره‌كه‌ “ئاسایى” پێشان بده‌ن ،به‌ڵام له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو لێدوانه‌كانیان به‌ درۆكه‌وته‌وه چونكه‌ واقیعی حاڵ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یانگوت ،دۆخه‌كه‌ به‌ ڕوونى ئاشكرایان كرد كه‌ دۆخى ته‌ناهی و كۆمه‌ڵایه‌تیى كه‌ركووك خراپه‌ و پێویستى به‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌.
 
هه‌رزوو ئاشكرابوو خیانه‌تكاران له‌پێناو فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووك و ده‌ستكه‌وتى تایبه‌ت شاره‌كه‌یان فرۆشتووه‌ به‌ به‌غدا ،ئێستا 230 ڕۆژه‌ كه‌ركوك و خانه‌قین و دوزبه‌خاك و خه‌ڵكه‌وه‌ فرۆشراوه‌، كورد نه‌ك ده‌سه‌ڵاتى له‌ شاره‌كه‌ نه‌گرتووه‌ته‌وه‌ ده‌ست، به‌ڵكو له‌ ته‌واوى پۆسته‌ كارگێڕییه‌كانیش به‌رپرسه‌ كورده‌كان لابراون.
 
د. محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى 3ی پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند:” كه‌ركووك پێش خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر بارودۆخى ته‌ناهیی پارێزراو بوو، به‌ڵام دواى خیانه‌ته‌كه‌ تاوانى زۆر و جۆراوجۆر ده‌كرێت و داعشیش به‌ فراوانى جموجۆڵى ده‌ست پێ كردووه‌. ئه‌و ڕوونى كرده‌وه‌، “هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى ئێسته‌ له‌ كه‌ركووك هه‌یه‌ ئه‌نجامى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌”.
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند :” “ئه‌وانه‌ى خیانه‌ته‌كه‌یان ئه‌نجام دا كاریان ته‌واو بووه‌ و له‌ كه‌ركووك ده‌ركراون و ئێسته‌ ده‌سته‌وه‌ستانن و ته‌نیا سه‌رشۆڕیان بۆ ماوه‌ته‌وه‌”.
Back to top button