پردی ئاڵتون كۆپری كە بەهۆكاری سەرەكی نەكردنەوەی رێگەی كەركوك – هەولێر داده‌نرێت
دوای ئه‌وه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاكلایه‌نه بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی رێگای نێوان هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر – كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ دێت له داخستنی رێگاكه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، تا ئێستا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراق له‌وباره‌یه‌وه رون نییه.
بەپێی نووسراوێكی نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بە واژۆی (موحەمەد حەمید) سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕه‌زامه‌ندی نیشاندراوه له سه‌ر كردنه‌وه‌ی رێگای هه‌ولێر- كه‌ركوك ،به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه‌ته‌وه گومان ده‌كرێت بریاری سیاسی هه‌بێت بۆ نه‌كردنه‌وه‌ی رێگاكه .
پردی ئاڵتون كۆپری كە بەهۆكاری سەرەكی نەكردنەوەی رێگەی كەركوك – هەولێر دادەنرێت لە ساڵی (1984) دا دروستكراوە‌و پانی هەشت مەترو درێژییەكەی (128) مەترە.
به پێی ئه‌و خه‌مڵاندنانه‌ی كه بۆ تێچوون و چاكردنه‌وه‌ی پردی ئاڵتون كوپری كراوه بڕی (714) ملیۆن دیناری تێدەچێت، خەمڵاندنەكه ئاڕاستەی لایەنه پەیوەندیداره‌كان كراوه، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك خاوەندارێتی پڕۆژەكە ناكات.
دوو رۆژ دوای رووداوەكانی (16) ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، بەهۆی شەڕی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هێزەكانی حه‌شدی شه‌عبی پردەكە كە لەسەر زێی بچووك دروستكراوە لە ناحیەی پردێ (ئاڵتون كۆپری) روخا.
شاخەوان عەبدولڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لەسەر لیستی پار‌تی دیموكراتی كوردستان گوتی: حكومەتی عێراق هەر رۆژەو بیانوویەك دەهێنێتەوە بۆ كردنەوەی رێگاكە، ئەوان داوای نۆژەنكردنەوەیان لێ نەكردوین، ئەگەر داواش بكەن پارە نادەین، ئەگەر ئەوان بەبیانووی ئەوەی پار‌تی پردەكەی تەقاندۆتەوە رێگاكە ناكەنەوە، ئەوە ئەوان دەبێت قەرەبووی زۆرتر بدەن لەو زیانە گەورانەی لەو شەڕە بەر هێزە سەربازییەكان كەوتووە.