ئیرانیه‌كان له‌ترسی سزا ئابورییه‌كان په‌نا بۆ كرینی پاسپۆرتی ولاتێكی ئه‌فریقی ئه‌به‌ن

لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشە داراییەکانی سەر ئێران، بازرگانەکانی نەوت و گازیئه‌و وڵاته‌ روو لە کڕینی پاسپۆرتی دوورگەیەکی ئەفریقا دەکەن تاکو خۆیان بپارێزن لە سزا ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەیان.
 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووه‌ ،لە مانگی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵه‌وه‌، وڵاتی کۆمۆرۆس (وڵاتێکی دوورگەییە، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ئەفریقا و نێوان هەردوو وڵاتانی مۆزەمبیق و ماداگاسکار) بڕیاريدا بە هەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی 150 پاسپۆرتی وڵاتەکەی، بەڵام هۆکارەکەی روون نەکرده‌وە.
 
ئاژانسه‌كه‌ له‌ به‌دواداچونێكیدا بۆ ئەو 150 پاسپۆرتەی كه‌ فرۆشراوه‌، 100 کڕیاریان خەڵکی ئێرانن و سەرۆکی کۆمپانیاکانی نەوت و گازو گواستنەوەی وزەی وڵاتەکەیانن، ئەمانەش ئەو سێکتەرانەن کە پشکی شێریان لە سزا ئابوورییە نوێدەوڵەتییەکان بەردەکەوێت.
 
ئەگەر هەڵگری پاسپۆرتی کۆمۆرۆس بیت، بە بێ بوونی ڤیزا، دەتوانی گەشت بۆ 70 وڵات بکەیت و هەژماری بانکی لە زۆرێک لەو وڵاتانە بکەیتەوە.
 
لە ساڵی 2008، کۆمۆرس، بڕیاری فرۆشتنی پاسپۆرتی وڵاتەکەی داوه‌ ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی پارەی نەختی بوو لەو دوورگەیە. کۆمۆرۆس پاسپۆرتەکەی بە بڕی 85 هەزار دۆلار بۆ تەواوی خێزانێک دەفرۆشێت، بەڵام ئەگەر کەسێک بیەوێت تەنها یەک پاسپۆرت بکڕیت، ئەوا نرخەکەی 45 هەزار دۆلارە.
 
سەرۆکی ساڵانی 2006 بۆ 2011ی کۆمۆرۆس، ئەحمەد عه‌بدوڵڵا محەممەد سامبی، بەهۆی ئەوەی ماوەی چوار ساڵ لە شاری قومی ئێران خوێندبووی و پەیوەندی نزیکی هەبوو لەگەڵ بەرپرسانی تاران، بەشێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی خەڵکی ئێران بوون، بەڵام لە ساڵی 2016، ئازەلی ئاسوومانی بووە سەرۆکی ئەو دوورگەیەی ئەفریقا .
 
به‌ڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هۆشداری داوه‌تە دەسەڵاتدارانی کۆمۆرۆس و رێگری لە هەوڵەكانی ئێران ده‌کات لە خۆ دزینەوەیان لە سزا ئابوورییەکان.
Back to top button