به‌غدا نوێنه‌ری حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌شداری له وتوێژه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات
بەگوێرەی هه‌واڵیكی ئاژانسی رۆیتەرز ،لە ڕۆژی چوارشەممەی رابردووەوە محەمەد كەوسەرانی نوێنه‌ری حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و بەرپرسی مەلەفی عێراق لە میلیشیای حزبوڵای شیعەی لوبنانی، لەگەڵ لایەنە شیعەكانی عێراقدا بەشداری لە وتوێژەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەكات.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت :” محەمەد كەوسەرانی راو بۆچوونەكانی نەسروڵای لەسەر شێوە و چۆنیەتی حكوومەتی نوێی عێراق گەیاندووەتە بەرپرسە شیعەكان لە بەغدا”.
شایه‌نی ئاماژه پێدانه میلیشیایی حزبوڵای عێراقی بەشێكه لە میلیشیای حزبوڵای لوبنانی ،هەردووكیان لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەكرێن، بەشێكی سەرەكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبیی عێراقە و لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە چوارچێوەی یاسایی بەبەردا كراوە.
لەوەتەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئەنجامی كۆتایی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی راگەیاندووە، لایەنە عێراقییەكان كەوتوونەتەخۆ بۆ دروستكردنی كوتلەیەكی گەورەی پەرلەمانی و راسپاردنی كەسێك بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.