پارته كوردییهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستان بانگێشتی ئهمریكا دهكرێن
لەگەڵ گەرمتربوونی دەنگوباسی گۆڕینی رژێمی ئێران، لایەنە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە سەردانی ئەمەریکا دەکەن. سەرکردەکانی ئەم پارتانە ئاماژە بەوە دەدەن دەیانەوێت ئەم هەلە بقۆزنەوەولە پرۆسەی گۆڕینی رژێم رۆڵێکی کاریگەریان هەبێت ، دامەزراوەی لەندەن بۆ لێکۆڵينەوەی سیاسی لە واشنتن، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گۆڕینی رژێمی ئێران، بانگێشتی پارتە كوردییەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات.
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا) رایگەیاند: “وەكو كوردی ئێران كە یەكگرتووترین ھێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانین، لەو دۆخەدا پێویستە ھەوڵی خۆمان بدەین، بۆ پەیداكردنی دۆست و ھاوكار، بۆ ئەوەی پەیوەند لەگەڵ ئاڵوگۆڕی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێراندا، رۆڵی سەرەكیمان ھەبێت، بەو ئامانجەی خەڵكی كورد لەژێر فشار و زۆرداری ئەو رژێمەدابووە دەستكەوتی سیاسی بۆ فەراھەم بكەین”.
لای خۆشیهوه ئێڵی گۆڵد، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی لەندەن بۆ لێکۆڵينەوەی سیاسی دەڵێت: “پێویستە هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێین. پرسیار ئەوەیە چۆن ئەم هەنگاوە بنێین؟. لەرێگەی گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی کورد کە لە ئێران رابەرایەتی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، دەبێت هەوڵبدەین گۆڕانکاری لە سەرکردایەتیی ئەم وڵاتەدا بکەین”.
ههروهها سهڵاح بایەزیدی، نوێنەری کۆمەڵگەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە واشینتن گووتی: “یەكەمجارە بەمشێوەیە لە واشتن باس لە گۆڕینی رژێمی ئێران دەكرێت، ئەو ھەوڵانە دڵخۆشمان دەكات، ھیواخوازین لە ئایندەدا كۆبوونەوەی زیاتر لەوبارەوە ئەنجامبدرێت”.