جوتیار جه‌بار لێپرسراوی نووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستی لەكار كێشایەوە
جوتیار جه‌بار لێپرسراوی نووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی كردووه‌و بڵاویكردووه‌ته‌وه .
جوتیار جه‌بار لێپرسراوی نووسینگەی كۆسرەت رەسوڵ عەلی له نوسراوه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌لێت :” نزیكه‌ی نیو سه‌ده له خه‌بات و تێكۆشان له رێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و قوربانیدان و ئه‌زیه‌ت و ماندوبون و شه‌ونخونیم له‌گه‌ل به‌رێزتان به تایبه‌ت بێ گوێدانه ده‌ستكه‌وت و پله و پایه وكه خۆتان ئاگاداری شه‌ونخونی منن له پێناو ئه‌و خاكه پیرۆزه‌دا “.
له‌به‌شێكی تری نوسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا جوتیار جه‌بار ده‌شلێت :” لێره به به‌رێزتان ڕاده‌گه‌یه‌نم به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له به‌رپرسی نوسینگه‌ی به‌رێزتان له مه‌كته‌بی سیاسی به هۆكاری ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌ركه‌كانم له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیاریكراوی بێ ئه‌زمون ئه‌وه‌ش پێشێلكاری ته‌واوی ماندبوونمه كه به‌و شێوه‌یه پاداشت ئهدرێمهوه ..داواكارم ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموون “.