لە ماوەی ڕابردوو۲٥۰ هاوڵاتی کاکەیی تیرۆر کراوە

دوای خیانەتی ۱٦ـ ئۆکتۆبەر داگیرکرانی بەشێکی خاکی کوردستان ئێستا هاوڵاتیانی کورد لەو ناوچەیە جگە لە فشاری هێزە عێراقیەکان، هەڕەشەی تیرۆریستانی داعشیشان لەسەرە ڕۆژانە هاوڵاتیانی کوردی کاکەیی تیرۆر دەکرێن، چالاكوانێكی كاكەیش دەلێت لە ماوەی رابردوو زیاتر لە 250 هاوڵاتی كاكەیی لە كەركوك تیرۆر كراون، جەختیش دەكاتەوە، كە جگە لە هێزی پێشمەرگە هیچ هێزێكی تر ناتوانێت بیانپارێزێت، بۆیەش داوادەكات لە دلانوستانەكانی داهاتووی نێوان كورد و حكومەتی عێراق، گەڕانەوەی دۆخی كەركوك بۆ پێش 2014 بكرێتە پێشمەرجی دانوستانەكان.
رەجەب عاسی، چالاكوانی كاكەیی ڕایگەیاندووە کە ئهێرش و مەترسیەكانی سەر كاكەییەكان لە كەركوك نوێ نین و مێژوویەكی 15 ساڵەیان هەیە، وتی: لە دوای 2003 ەوە بەسەدان هاوڵاتی كاكەیی ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبەهێن و بە هۆی تەقینەوە و هێرشی ترەوە، لە ماوەی ربرادوودا 253 هاولاتی كاكەیی تیرۆر كراون.
بۆكۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسیەكانی سەر ژیانی كاكەییەكان، لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئەو چالاكوانە كاكەییە پێشنیازێكی ئاراستەی لایەنە كوردستانیەكان كرد و وتی: ئەو لایەنانە كاتێك بۆ دانوستانەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق دەچنە بەغدا پێویستە مەرجی یەكەمیان، كۆتاییهێنان بێت بە پرۆسەی سەپاندنی یاسا (كە لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ەوە دەستیپێكردووە) و مەرجی دووەمیشیان، گەڕانەوەی دۆخی ناوچەكانی كەركوك بێت بۆ پێش 2014 كە ئەو كاتە باشور و رۆژئاوای شارەكە لە لایەن هێزە عێراقیەكانەوە دەپارێزرا و باكور و رۆژهەڵاتیشی لە لایەن پێشمەرگەوە و لە ناو شاریش ژوری هەماهەنگی هاوبەشیان هەبووە.
رەجەب كاكەیی جەختیشی كردەوە، لەوەی جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێكی تر ناتوانێت بیانپارێزێت و هەر كەسێكش بەپێچەوانە ئەوەوە قسە بكات “یان خەڵەفاوە، یان درۆدەكات”