کیم جون ئون: ئەفسەرێکی گوللـە بارانکرد تەنها لەبەر ئەوەی خواردنی زیاتری داوە بەسەربازان
لەگەل ئەوەی لە ئێستادا کۆریای باکور بەرەو کرانەوەی زیاتر دەچێت، بەڵام كیم جۆنگ ئۆن، سه‌ركرده‌ى كۆریاى باكور ده‌ستى كرده‌وه به كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی و به هۆكارێكى سه‌یر ئه‌فسه‌رێكى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌سێداره‌دا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى جیهانى بڵاویانكردووه‌ته‌وه: هیۆن جو سۆنگ ئه‌فسه‌ر له ئه‌كادیمى كانگ كۆنى سه‌ربازى لهپیۆنگ یانگى پایته‌خت گوله‌باران كراوه، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تى خراپ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنى دوژمنانى ده‌وڵه‌ت و شێواندنى وێنه‌ى سه‌ركرده‌ى وڵات.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هۆكارى تۆمه‌تباركردنى ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره فه‌رمانى كردووه كه تۆزێك له‌به‌شى دیارى كرا‌و زیاتر خواردن و به‌نزین بدرێت به سه‌ربازه‌كانى.