په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

بڕیاره‌ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاساییی ئه‌نجامبدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان.”

له‌و باره‌وه‌، (موسەنا ئەمین) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق به‌ میدیاكانی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا تەنها گفتوگۆ لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەکان دەکرێت و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان لە بەرنامەی کاردا نییە.”

ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە کۆبوونەوەکەی دواخست، هاوکات بەپێی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە ئەمڕۆ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت کۆمسیۆن پابەند دەکرێت بە ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان ئەوانەی سکاڵایان لەسەرە یاخود سکاڵایان لەسەر نییە.”

Back to top button