کۆنگرێسی نەتەوەیی كورد دا‌مه‌زرا
خواكوڕك
كۆنگرێسی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، له‌ژێر درووشمی (یەک ئاڵا، یەک نەتەوە،و یەک دەوڵەت) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان راگه‌یاند
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی (بەرێوەبەر و سەرۆکی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان، سکرتاریەتی کۆنگریسی کۆمەڵە کوردیەکان)، رێككه‌وتوون و بۆ خوولی یه‌كه‌میش، دکتۆرو پرۆفیسۆری ئەکادیمی راوێژکاری سەرۆکی کازاخستان بۆ کاروباری کوردان کنیاز ئیبراهیمۆڤیچ، ده‌بێته سه‌رۆك و 11 كه‌سی دیكه‌ش به ئه‌ندامی كۆنگرێسه‌كه دیاریكران.
لە رۆژی ٩/١٠/٢٠١٦ لە چۆش و خرۆشێکی یەکجار زۆر، وەک روداوێکی گرینگی مێژوو لەگەڵ ساتێک وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان و گوتنەوەی سرودی ئەی رەقیب بەشیوەیەکی رسمی کۆنگرێسی نەتەوەی کۆمەڵە کوردیەکانی ووڵاتانی سۆڤیەتی کۆن ( کوردستانی سور ) دامەزراندنی خۆی راگەیاند و ئەم بەروارە بووە رۆژی لەدایک بوون و روداویکی یەکجار مێژووی گرینگ لەماوەی چەندین ساڵی رابردوو لەم ناوچانەدا.
دروشمەکانی هەڵبژاردنی دامەزراندی کۆنگرەی کۆمەڵە کوردیەکانی پێک دێت لە سێ دروشم:
یەک ئاڵا، یەک نەتەوە، یەک دەوڵەت.