بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌ونی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌ نێوان 6 لایه‌نه‌كه‌ له‌باربرد

قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران و تۆمه‌تباری ده‌كات به‌ په‌كخستنی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان لایه‌نه‌كان .
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هاوپه‌یمانی دیموكراسی به‌رهه‌م ساڵح ،له‌ دوای شکستهێنانی هەوڵی شه‌ش لایه‌نه‌كه‌ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک ، به‌ڵام هاوپه‌یمانیه‌تی فراوان سه‌ری نه‌گرت و گۆران به‌ هۆكاری شكستی ئه‌و هه‌ولانه‌ تۆمه‌تبارده‌كرێت پەیوەندییەکانی نێوان قەوارەکەی بەرهەم ساڵح و بزووتنەوەی گۆڕان تێک چووە و گۆڕان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە شکستی بە هەوڵەکە هێناوە.
 
حەسەن بارام، جێگری پێشوی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی كه‌ ئێستا له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه‌و چووه‌ته‌ نێوقه‌واره‌كه‌ی بەرھەم ساڵح ڕاگەیاند: ”سێ ھۆکاری سەرەکیی ھەیە، ئەویش لەخۆباییبوونی ھەندێک ھێز، بوونی کێشە لەناو سەرکردایەتیی ھەندێ لەو ھێزانە و دەستێوەردانی ئەملا و ئەولا”.
 
حه‌سه‌ن بارام ده‌لێت : ”ئێمە بەیاننامەیەکمان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوای ھاوپەیمانێتییەکی فراوانمان کردووە، وەک بەرەی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن، بەڵام دیارە لایەنەکان وەک پێویست بەدەنگەوەھاتنیان بۆ ئەم ھاوپەیمانێتییە نەبووە، ئێمە پێمان خۆش بوو کە ھاوپەیمانێتییەکە بکرێ، بەڵام نەکرا”.
له‌ كۆتایی دا حه‌سه‌ن بارام سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانیه‌تی 6لایه‌نه‌كه‌ بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گووتی:”سەرچاوەی ھۆکارەکان دەزانین، گۆرانیش بێتاوان نییه‌“.
Back to top button