ئێڤار ئیبراهیم: له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشووی بەدەست دێنێت
سێ مانگی تر له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ئه‌درێت هاوڵاتیانی كوردستان بۆ ده‌نگدان به نوێنه‌ره‌كانیان ڕووده‌كه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان پێی وایه یەکێتیی نیشتمانی، لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، ”کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشووی بەدەست دێنێت“.
ئێڤار ئیبراھیم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕایگەیاند: ”ھەموو لایەک دەزانن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساختەکارییەکی زۆر کرا، ئەگەر نا یەکێتی دەنگەکانی زۆر کەمی کردبوو، ھەم لە ساڵی ٢٠١٣یش ھەم لەم ھەڵبژاردنەش ھیچ ئومێدێکیان نەبوو، کە دەنگ بھێننەوە، بۆیە بەھۆی ئەو ساختەکارییانەوە دەنگەکانییان زیادی کرد“.
ئەندامه‌كه‌ی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان گووتیشی:” کە یەکێتی لە داھاتووی ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان، زۆر کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی پێشتری بەدەست دەھێنێت، دەشڵێت: ”چونکە ئەوان بەھۆی ساختەکارییەوە دەنگی زۆریان بەدەست ھێناوە، ئەگەر ساختەکاریش نەبێ ئەوان دەنگ ناھێنن”.
12ی ئایاری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجام درا به‌ڵام به هۆی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه تا ئێستا ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه به فه‌رمی دانی پێدانه‌نراوه له‌م پرۆسه‌یه‌دا یه‌كێتی مێژوویه‌كی ناشیرین وناشارستانی بۆ خۆی تۆمار كرد ،چاودێران هۆكاری ساخته‌كاریی یه‌كێتی ده‌گێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ترسی هه‌بووه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و زانیویه‌تی كه متمانه‌ی لای خه‌لكی كوردستان له‌ق بووه‌و ده‌نگی پیویست ناهێنێت بۆیه په‌نای بردووه بۆ ته‌زویرو ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن .