پاش ئه‌وه‌ی گوتیان پێشمه‌رگه‌ به‌س سێلڤی گرتووه‌ بزانه‌ ئه‌مجاره‌ برازایه‌كی تری تاڵه‌بانی چی ده‌لێت

به‌پێی چه‌ند راپۆرتێك كه‌ خواكوڕك لینكه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ری داعش، یه‌كێك له‌ برازاكانی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ دیمانه‌یه‌كی دا بێ تاقه‌تی خۆی و دڵگرانی خۆی ده‌رده‌برێت، له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری مۆندیاڵی ساڵی 2014ی به‌رازیل نه‌بووه‌، بۆ سه‌یركردنی یاریه‌كان نه‌چووه‌، ده‌شلێـ” زۆری بیری وێسکیی سکۆتلەندی ده‌كه‌م”.

پێشتر برازایه‌كی تری تاڵه‌بانی له‌ میدیاكاندا رایگه‌یاندبوو، كه‌ پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌ سێلڤی گرتن هیچ به‌شداریه‌كی له‌ شه‌ری داعش نه‌كردووه‌، ته‌یاره‌كانی هاوپه‌یمانی هاتوون بۆردوومانی كردوون و ئێمه‌ش چووینه‌ته‌ سه‌ر لاشه‌كانیان سێلڤیمان گرتووه‌”.

لاهوور و پۆڵاد جەنگی برازای دووه‌م و سێهه‌می جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌ راپۆرته‌كه‌دا ده‌شلێـ” زۆر دڵگرانم كه‌ ئه‌مساڵ كه‌ ساڵی 2014 بوو، به‌شداری مۆندیاڵی به‌رازیلم نه‌كردووه‌ و ده‌شلێـ” بیری وێسکیی سکۆتلەندی دەکه‌م، هه‌روه‌ها له‌ لێدوانه‌كه‌ی دا بۆ ماڵپه‌ری (the times) بە نیگەرانییەوە باسی ئەوەی کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ویستوویەتی بۆ سەیرکردنی یارییەکانی ئینگلتەرا لە جامی جیهانی بچێتە بەڕازیل، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە هاتووەتەوە کوردستان. ئەوکاتە ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە زۆر بیری وێسکیی سکۆتلاندی دەکات”.

پۆڵاد جەنگی، لە لێدوانێکه‌دا لە ساڵی ٢٠١٤ بە رۆژنامەى (تایمز)ی گوتووە: تەنانەت نەیشاردووەتەوە کە بە کەسانی دەوروبەری خۆی گوتووە، دەکرێ شەڕی داعش نەکەن؟ تاوەکوو بتوانن بۆ سەیری یارییەکان بچنە بەڕازیل”.

كلیك له‌سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی راپۆرته‌كه‌ بكه‌ن…

بۆ بینینی ڕاپۆرتی یەکەم، کلیک لێرە بکە.     بۆ بینینی ڕاپۆرتی دووەم، کلیک لێرە بکە.    بۆ بینینی ڕاپۆرتی سێیەم، کلیک لێرە بکە.    بۆ بینینی ڕاپۆرتی چوارەم، کلیک لێرە بکە.

Back to top button