دەرسیم دا‌غ له هه‌ده‌په‌و روومەیسا کەدەک له ئاكه‌په بچوكترین په‌رله‌مانتاری توركیان
بەپێی دەستووری تورکیا، پێویستە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە تەمەنی لە 18 سال کەمتر نەبێ، بەلام تا ئێستا هیچ کەسێک لە تەمەنی 18 ساڵی نەبووەتە پەرلەمانتار،به‌ڵام میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، کە خاتوو دەرسیم دا‌غ، کە خەڵکی ناوچەی بیسمیلە لە دیاربەکر لە باکووری کوردستان و لە ساڵی 1996 لەدایک بووە، بووەتە پەرلەمانتاری دیاربەکر لەسەر لیستی هەدەپە.
دەرسیم دا‌غ دەرچووی ساڵی 2018ـی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی ئارتوکلووە لە شاری مێردین. دێرسیم 12 خوشک و براشی هەیە و باوکیشی خەریکی کاری جووتیارییە.
میدیاکانی تورکیا هه‌واڵی خاتوو روومەیسا کەدەک یان بڵاوکردەوە، کە بە هەمان شێوە لە ساڵی 1996 لەدایک بووە و لە 2018 زانکۆی تەواو کردووە. پەرلەمانتاری شاری ئیستەنبوڵی ئاکەپەیە.
رۆژی 24/6/2018، هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا ئاکەپە پلەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەدەست هێنا و دوای ئاکەپە و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، هەدەپە پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.
لەکۆی 600 پەرلەمانتاری ئەو خوولەی پەرلەمانی تورکیا، 78 پەرلەمانتار ژنن، بەمشێوەیە:
ئاکەپە 39 په‌رله‌مانتاری ئافره‌ت و هەدەپە 19 و جەهەپە 14 و هه‌ریه‌ك له پارتی باش و مەهەپە 3 په‌رله‌مانتاری ئافره‌تیان به‌رده‌كه‌وێت