عەبادی بۆ ئەردۆگان: وڵاته‌كه‌مان به بازوی سەربازانمان رزگار ده‌كه‌ين نه‌ك به سكايپ
خواكوڕك
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له وه‌ڵامى قسه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵات به هێز و بازووى پياوانمان رزگار ده‌كه‌ين نه‌ك به سكايپ.
لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرامبەر گوتەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند “بەدڵنیاییەوە ئێمە هاوتای تۆ نین. خاكەكەمان بە بازووی پیاوەكانمان رزگاردەكەین نەك بە سكایپ”.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان روويكرده عه‌بادى و گوتى: تۆ له‌و ئاسته‌دا نييت, هاتوهاوارت له عێراقدا به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆ ئێمه گرنگ نييه. ئێمه خۆمان چيمان ده‌وێت هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ين, پێويسته له‌سه‌رت ئه‌وه بزانيت و له‌سه‌رت پێويسته پێش هه‌موو شت سنوورى خۆت نه‌به‌زێنى.
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌دا سه‌عد حه‌ديسى گوته‌بێژى نووسينگه‌ى عه‌بادى رايگه‌ياند, لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان به‌رپرسانه نيين و ده‌ربڕى هه‌ڵچوون و گوتارى گرژن و ئێمه به‌داخه‌وه‌ين بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ناچينه ناو ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووك و هه‌ڵڵا زمانييه‌وه و ئێمه قسه له باره‌ى ره‌وشى ناوخۆيى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ين.
لە شەوی كودەتا شكستخواردووەكەی 15ی تەمموزی 2016ی توركیا، ئەردۆغان لەڕێگەی خزمەتگوزاری “فەیس تایم”ی ئەپڵ قسەی بۆ تەلەڤزیۆنی CNN تورك كرد و، دوای گوتەكانی هەزاران كەس لە توركیا رژانە سەر شەقامەكان و شكست بە هەوڵی كودەتاكە هێنرا.
رۆژی سێشەممە 11-10-2016 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ رایگەیاند “ئێمە پلانی خۆمان هەیە بۆ موسڵ و خۆشمان جێبەجێی دەکەین، تەنانەت چاوەڕێی پەیمانی ئەمریکاش ناکەین”.
وتەبێژی عەبادی گوتیشی سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گه‌ل و سياسييه‌كانى تورك نه‌كردووه, ته‌نيا باسى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له باره‌ى هێزه‌كه‌ى توركياوه كردووه و داوايكردووه توركيا هێزه‌كه‌ى بكێشێته‌وه و رێزى سه‌روه‌رى عێراق و كاروبارى ناوخۆيى بگرێت.
سه‌عد حه‌ديسى هۆشداريشى دايه ئه‌ردۆغان له‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌يه ئه‌نجامى مه‌ترسيدارى ده‌بێت و ده‌رهاويشته‌ى سلبى له‌سه‌ر ئاستى سه‌قامگيرى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.