جەعفەر شێخ مستەفا:جموجۆڵی داعش زهنگێكی مهترسیداره
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری ناو یهكێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “چەکدارەکانی داعش لە سنووری شاری کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان، دەستیان بەجووڵەی سەربازی کردووەتەوە و ڕۆژانە خەڵکی دەکوژن و خەڵکی ناوچەکە دەڕفێنن“.
فەرماندەی یەکەی (٧٠)ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕاشیگهیاند:” کە جموجۆڵەکانی داعش زەنگێکی مەترسیدارە، چونکە ”ئەوان ئێستا ژووری عەمەلیاتیان ھەیە، بۆیە ئەگەر چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نەدۆزرێتەوە، بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر دەبێتەوە“.
شێخ جهعفهر شێخ مستهفا بهرپرسی هێزهكانی یهكهی 70ی پێشمهرگهی كوردستان ئاشکراشی کرد، کە بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک نەکەوێتە مەترسییەوە، پێویستە بەھەماھەنگی سوپای عێراق، ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پارێزگاری لە دۆخی ئەمنی شاری کەرکووک بکرێت.
ههروهها فهرماندهی یهكهی 70 ئاماژهی پێداو گووتیشی :” سوپای عێراق نەک توانای پاراستی شاری کەرکووکی نییە، بەڵکو توانای ئەوەشی نییە بارەگاکانی خۆشی بپارێزێت، بۆیە باشترە ھاوپەیمانان و ھێزی پیشمەرگە پارێزگاری لە بارودۆخی لەشاری کەرکووک بکەن.