خامنهیی: شهش سهرۆكی پێشوی ئهمریكا كاریان لهسهر سزادانی ئێران كرد بهڵام به ئامانجی خۆیان نهگهیشتن
بەپێی هەوالێکی ماڵپەڕی فەرمیی خامنەیی، رۆژی شەممە 30ی6ی2018 ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران وتارێکی لە کۆلێژی سەربازیی نئیمام حوسێن لە تاران، پێشکەش کرد.
عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران له وتارهكهیدا له كۆلێژی سهربازی رایگەیاند:” شەش سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کاریان لەسەر سزادانی ئێران کردووە ”بەڵام بە ئامانجی خۆیان نەگەیشتوون“.
شەوی سێشەممە 8ی5ی2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کردو ژمارەیەک سزای ئابووریی توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا وبه هۆی سزاكانی ترهمپهوه بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای کەلوپەلەکان و دابەزینی نرخی تومەنی ئێرانی، خەڵکی ئەو وڵاتە دەستیان بە خۆپیشاندان دژی حکوومەتی ئێران کردووە و ئەو حکوومەتە بە هۆکاری کێشەی دارایی وڵاتەکەیان دەزانن.