سەرۆکی ئەمریکا تەوەری کۆبوونەوەكهی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ئاشکرا دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەناو فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا سهبارهت به كۆبونهوهكهی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا تهوهری كۆبونهوهكهی بۆ رۆژنامهنوسان ئاشكرا دهكات .
دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا له رۆژنامهنووسانی ڕاگهیاندووه کە ”هەموو شتێکی لەگەڵ پۆتین باس دەکەم“، بەڵام ناوی چەند تەوەرێکی بۆ رۆژنامهنووسان ئاشكرا كردووه کە قسەی لەسەر دەکەن و تەوەرەکانیش بریتین لە:
– دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2016.
– ناکۆکیی رووسیا و ئۆکراینا.
– شەڕی ناوخۆیی سووریا و چۆنێتیی چارەسەرکردنی.
وابڕیاره رۆژی 16ی7ی2018 لە شاری هێلسینکیی پایتەختی فینلەندا دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین كۆببنهوه .
بەهۆی قەیرانی سووریا، کێشەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و دەستوەردانی رووسیا لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2016، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا گەیشتووەتە خراپترین ئاست لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی سارد لە نێوانیان لە 1991.