محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌سڵان له‌ كاری په‌رله‌مانتارییه‌وه‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ گونده‌كه‌ی و دورێنه‌ی نیسك

محەمەد عەلی ئەسلان، پەرلەمانتاری ھەدەپە، لە دوو خولی رابردووی پەرلەمانی توركیا بە دەنگی خەڵكی شاری ئێلهـ (باتمان) و مێردینی باكووری كوردستان چووەتە پەرلەمان. دوای كۆتایی ھاتنی خولی پەرلەمانی توركیا و ھەڵبژاردنی 24 حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری توركیا. محەمەد گەڕایەوە گوندەكەی و لەگەڵ خێزانەكەی دەستیان كردووە بە نیسك دروێنەوە.
 
محەمەد عەلی ئه‌سڵان دەڵێت: “لە منداڵییەوە كاری من لە گوند بووە و ئێستاش دوای تەواوبوونی كارەكەم لە پەرلەمان گەڕامەوە سەر كارەكەم و لە گوند درێژە بە ژیان دەدەم”.
 
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌شڵێت: “راستە لەكاركردنی گوند بە جەستە ماندووم، بەڵام ھەمیشە دڵخۆشم كە لە گوند كار دەكەم”.
 
محەمەد عەلی ئەسلان لە ساڵی 1975 لە ناوچەی فارقینی سەر بە شاری ئامەد لە دایكبووە و خێزانەكەیان لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی میدیاتی سەر بە مێردینن. لە ساڵی 1988 كۆلیژی تەواوكردووە و زمانی كوردی و عەرەبی و توركی و چەند زمانێكی دیكە دەزانێت.
Back to top button