بهختیار شاوهیس:گۆڕان و ھاوپەیمانی و حزبە ئیسلامیییەكان، ئۆپۆزیسیۆنی زانستی نین
بەختیار شاوێس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لەمیانی بەشداریكردنی له بهرنامهیهكی تهلهفیزیۆنیدا بۆ خولی داھاتووی پەرلەمان، كێشەكانی كورد پێویستیان بە یەكگرتوویی و ھاوھەڵوێستی تەواوی ھێزەكانە. رەخنەی توندیشی لە لایەنە ناڕازییەكان دەگرێت وگووتی: گۆڕان و ھاوپەیمانی و حزبە ئیسلامیییەكان، ئۆپۆزیسیۆنی زانستی نین و ئەوەندەی كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان قووڵ دەكەنەوە، نیوھێندە خەمی چارەسەركردنی كێشەكانی كوردیان نییە لە بەغدا.
بەختیار شاوێس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایگهیاند: “ئەو ئۆپۆزسیۆنەی كە ھەیە لەكوردستان ئۆپۆزسیۆنێكی زانستی نییە تا بتوانێت، دەسەڵات و حوكمڕانی بەرەو دیموكراسیتر و شەفافتر ببات و لارییەكان رێكخاتەوە، بەڵكو ئۆپۆزسیۆنێكی بەرچەكردارە، بە روونی بەشێكی زۆری ئەو ئۆپۆزسیۆنە لە ھەناوی یەكێتییەوە ھاتووەتە دەرەوە بۆ ئەوە دروست بووە، كە یەكێتی نەمێنێ و دەست بەسەر ھەموویدا بگرێت”.
ئەندامهكهی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕاشیگهیاند: “بزووتنەوەی گۆڕان لەناو سكی یەكێتی ھاتووەتە دەرەوە، ئەوەندەی ئیش لەسەر نەمانی یەكێتی و زۆنی سەوز و سلێمانی دەكات، نیوە ھێندە ئیش لەسەر شتی دیكە ناكەن. بۆ نموونە دەستكەوتە نیشتمانییەكان یان كار لەسەر ئەوە ناكات چۆن ئەو دەسەڵاتەی كە لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بەرەو باشتری ببات، ئەو بەڵێنانەی كە بە خەڵكی كوردستانی دابوو ھیچی جێبەجێنەكردووە”.
بهختیار شاوهیش گوتیشی : “ئێستا لایەنی دیكەش دروست بووە، بۆ نموونە ھاوپەیمانی، ھەروەھا ھێزە ئیسلامییەكانیش ھێندەی ئیش لەسەر قوڵكردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی ھەرێم دەكەن، نیوھێندە خەمیان ئەوە نییە كە لە بەغدا چی دەبێت و كورد چۆن مافەكانی خەڵكی كوردستان بە دەست بێنێت، ئۆپۆزیسۆنی كوردستان پێیەكی لەناو دەسەڵاتە و پێیەكەی دیكەی لەناو ئۆپۆزسیۆن، خورما دەخۆن و خورمژیشیان دەوێت”.