خه‌لافه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی رێكخراوه توند‌ڕه‌و تیرۆریسته‌كه‌دا ئاماده‌گی هه‌یه
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژی ٢٩ی٦ی٢٠١٤ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش له مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵه‌وه “خه‌لافه‌ته” فراوانه‌كه‌ی راگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادابوو كه به‌خوێنڕێژیی زیاتر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه خۆی بگه‌یێنێته زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی له نه‌خشه ره‌شه‌كه‌یدا پلانی بۆ داڕشتبوو، به‌ڵام دوای چوار ساڵ نه‌خشه ره‌شه‌كه‌ی داعش به‌ته‌واوه‌تی كاڵبووه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عێراق و سووریا چه‌كدارانی داعش رووبه‌ری فراوانی خاكیان له به‌رده‌ستدا نییه فه‌رمانڕه‌وایی تێدا بكه‌ن،جگه له بوونی پاشماوه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانیان و شانه نوستووه‌كانیان، ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكدا به ئاشكرا ماونه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده ھێشتا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان كۆتایی پێنه‌هاتووه.
له رووی سه‌ربازییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی “خه‌لافه‌ت” كۆتایی پێهێنراوه، به‌ڵام له ئه‌ده‌بیاتی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا هێشتا بوونی هه‌یه و “ناوچه‌كانیشیان” له ده‌ستدا نه‌مێنێ “خه‌لافه‌ت” هه‌ر ده‌مێنێ،داعش له ساڵانی رابردوودا و له‌ژێر ناوی حوكمی “خه‌لافه‌ت” خوێنێكی زۆریان رشت و شار و گوندی زۆریان له عێراق و سووریا وێران‌كرد و به وێرانكردندا، به‌ڵام هێشتا له میدیاكانییه‌وه پاساو بۆ تێكشانی چه‌كداره‌كانیان ده‌هێننه‌وه‌و بانگه‌شه‌ی فراوانكردنی رووبه‌ری چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
داعش له‌و كاته‌ی له لوتكه‌ی هێزیدا بوو، 35 ویلایه‌تی راگه‌یاندبوو، ١٩ یان له عێراق و سووریا بوون (له ساڵانی رابردوودا زۆرینه‌یان له ده‌ستداوه) جگه له ١٦ ویلایه‌تی دیكه كه دابه‌شیان كردبوو به‌سه‌ر ئه‌فریقا و ئاسیا و ئه‌وروپا (قه‌وقاز) ئه‌وانیش (برقه، ته‌رابلوس، فزان، جه‌زائیر، رۆژئاوای ئه‌فریقا، لیوای ئه‌لئه‌خزه‌ر، خوراسان، قه‌وقاز، عه‌ده‌ن، ئه‌بیین، شیوه، حه‌زره‌مووت، سه‌نعا و به‌یزا.. هتد) بوون.
داعش هاوشێوه‌ی رێكخراوی قاعیده له ئه‌فغانستان سه‌ربازگه‌ی مه‌شق و راهێنانی بۆ منداڵان و مێرمنداڵان كرده‌وه و هه‌زاران منداڵی گۆڕی به بۆمبی ته‌وقیتكراو تا بۆ خولێكی دیكه‌ی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕ بیانكاته به‌رده‌بازی گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی “خه‌لافه‌ت”.