تره‌مپ داوای زیاد كردنی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له سعودیه ده‌كات
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كردووه كه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ شا سەلمان قسەی کردووە و داوایلێکردووە بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو دوو ملیۆن بەرمیلی دیکە بەرزبکاتەوە، ئەویش رازیبووە، هه‌ر له تویته‌كه‌ی دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری زیاتر ده‌خاته روو ده‌لێت له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌گه‌ڵ شا سەلمان عەبدولعەزیز، شای سعودیە ئاشکراکرد، کە تێیدا پرسی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان تاوتوێکردووە، ترەمپ دەڵێت “هەر ئێستا قسەم لەگەڵ شا سەلمانی سعودیە کرد و روونمکردەوە کە لەبەر ئەو پشێویی و نائارامییەی لە ئێران و ڤەنزوێلا، داوادەکەم سعودیەی عەرەبی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە، ئەگەر بکرێ تاوەکو دوو ملیۆن بەرمیل، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جیاوازییانە. نرخ زۆر گرانە ئەویش رازیبوو”.
هه‌ر له دوای كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك له‌سه‌ر داوایی سعودیە و رووسیا رازیبوون بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل، بەڵام ئەمریکا بەو بڕەش ناڕازییە و داوادەکات نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنرێت بۆ دابەزینی نرخ، هه‌ر له‌و باریه‌وه ئێران، ڤەنزوێلا و عێراق دژی بەرهەمهێنانی زیاتری نەوتن، چونکە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخ و قەیرانی ئابوورییان خراپتر دەکات.
لەماوەی دوو ساڵی رابردوو نرخی نەوت گەیشتە 30 دۆلار، ئەوەش زیانی گەورەی بەو وڵاتانە گەیاند پشت بە نەوت دەبەستن، بەڵام لە سەرەتا ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئێستا هەر بەرمێلێک نەوتی برێنت نزیکبووەتەوە لە 80 دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت، نیگەرانییەکانە لە پچڕانی هەناردەی نەوتی ئێران بەهۆی گەڕاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی ئێران وەک ژاپۆن و هیندستان و کۆریای باشور لە مانگی رابردووەوە دەستیان بە کڕینی زیاتری نەوتی ئێران کردووە، پێش ئەوەی ئەمریکا ناچاریان بکات لە مانگی 11 بەتەواوەتی واز لە نەوتی ئێران بهێنن”.