خواكوڕك ناوی په‌رله‌مانتارانی كورد كه ئه‌مڕۆ به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوون بڵاوده‌كاته‌وه
خواكوڕك ناوی په‌رله‌مانتارانی كورد كه ئه‌مڕۆ به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوون بڵاوده‌كاته‌وه
ئەمڕۆ شه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2018 به‌هۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه پێكهاتبوون له 160 پەرلەمانتاروئه‌و كوتلانه‌ی كه‌له‌گه‌ل درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی عێراقدا بوون شكستیان هێنا ،هه‌رچه‌نده ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ڕێگه‌ی نه‌داوه به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان .
“خواكوڕك” ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بڵاوده‌كاته‌وه كه ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بوبوون و هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” ته‌واوی په‌ڕله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقیان كردبوو.
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” له فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ریه‌ك له ( ئارام شێخ محه‌مه‌د و هوشیار عه‌بدولا و ئه‌مین به‌كر و سروه عه‌بدولواحید و مه‌حمود ڕه‌زا و شیرین ڕه‌زا ) به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بوون و لای خۆیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی گۆران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بووه به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه نایاساییه ناده‌ستورییه بكات .
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ( ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و زانا ڕۆستایی ) و فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیش سه‌رجه‌میان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی عێراق بوون .