دادگاكانی سلێمانی ده‌ستی ده‌ستی به خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ده‌كه‌ن
پشكی 10 هه‌زار هاوڵاتی كه به‌شدارییان كردووه له پرۆژه‌ی چاڤی گه‌شتیاریدا ده‌خورێت و نادرێته‌وه به خاوه‌نه‌كانیان ،خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند تائێستا هیچ سودێكیان له پرۆژه‌ی چاڤی گه‌شتیاری نه‌بینیوه جگه له زیان ،تا ئیستا زیاتر له 30 جار هاتونه‌ته شه‌قام و گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه‌و به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ڕاگه‌یاندووه كه‌س ئاماده‌نییه ئاوریان لیبداته‌وه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان ئه‌نجام داوه به‌ڵام دیسانه‌وه دادگا كاره‌كانیان بۆڕای ناكات .
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی حوزه‌یرانی 2018 نوێنه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی گه‌شتیاری له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه به‌یاننامه‌یكی ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر خواردنی پشكه‌كانی ده‌ركردو ڕایانگه‌یاند: دادگای سلێمانی كاره‌كانمان بۆ ڕایی ناكات و نازانین له كوێ داوای مافه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
ماكوان حه‌مه فه‌ره‌ج نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌زیاندا بێت، چۆن داناخرێت و هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كێ پاره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌دات؟ ئێمه وه‌ك خاوه‌ن پشكێك وتومانه له زیاندا به‌شدارین، به‌ڵام ده‌بێت له قازانجیشدا هه‌ر به‌شدار بین.
نوێنه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی گه‌شتیاری ڕاشیگه‌یاند: شاسوار عه‌بدولواحید پشه‌كانی ئێمه‌ی خواردووه بۆ پارته‌كه‌ی خۆی و پرۆژه‌كانی به‌كاریده‌هێنێته‌وه، ئێمه كه ده‌چینه به‌رده‌م دادگاكان ده‌ست ده‌نێن به ڕوومانه‌داو ده‌ستی به ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن خۆمان له شه‌ڕی لاده‌ده‌ین، تاكو ئێستا 250 سكاڵامان له‌سه‌ری تۆمار كردووه، كه‌سێ نیه بێت به هانامانه‌وه ئێمه 10 هه‌زار كه‌سین و مافه‌كانمان خوراوه، ئه‌م به‌ڕێزه پاره‌ی هه‌موو كه‌سێكی خواردووه پاری كرێكار به‌ڵێنده‌ر وه‌ستا و خاوه‌ن پشك، ئێمه نازانین له كوێ داوای مافه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
خاوه‌نی پشكه‌كانی چاڤی گه‌شتیاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن،جارێكی دیكه هاتنه‌وه ده‌نگ وگله‌یی له به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی دادگاكانی سلێمانیش ده‌رده‌برن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ژار بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان بریارناكه‌ن و ناهاوسه‌نگی و نادادی له به‌رێوه‌نه‌چوونی دۆسیه‌كه‌دا هه‌یه كه زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی شاسوار عه‌بدوالواحید له‌به‌ر چاو گیراوه تا 10 هه‌زار خاوه‌ن پشك كه مافه‌كانمان به‌ربه‌رچاوی خه‌ڵك و ئیداره‌ی سلیمانی و دادگاكانیه‌وه ده‌خورێت .