پەرلەمانی عێراق كۆتاهاتنی تەمەنی خولی سێیەمی راگەیاند

 

دوای كۆتای هاتنی واده‌ی یاسای خوڵی سێییه‌می په‌رله‌مانی عێراق, ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جێگری دووه‌می سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتاهاتنی كاركردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، ئەوەیش دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو پەرلەمان نەیتوانی دانیشتنێكی نائاسایی ساز بكات و وەك دەیویست ماوەی كاركردنی خۆی تا دوای پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژ بكاتەوە.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق لەو بارەوە رای گەیاند كە ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە میانی دانیشتنێكی راوێژكاری ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتاهاتنی تەمەنی خولی سێیەمی پەرلەمانی راگەیاند.

شێخ هەمام حەموودی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممه‌ لە دانیشتنێكی تری راوێژكاری پەرلەمان گوتی، پێ دەچێت سووربوونێك هەبێت بە ئەنجام نەدانی ژماردنەوەی بەدەستی دەنگەكان بۆ هەموو سندووقەكان، ئەوەیش مانای ئەوەیە كە نهێنییەكی گەورە و مەترسیدار لەپشتەوەی ئەو بابەتەوە هەیە كە زەحمەتە پێی بگەین، بۆیە ئەو دانیشتنە كۆتاییە.

Back to top button