رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌وروپا: لاهور میدیاكانی سلێمانی كڕیون, دژ به‌ پارتی و باڵێكی یه‌كێتی به‌كارده‌هێنێت

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابه‌تی كڕینه‌وه‌ی میدیاكانی سنوری سلێمانی له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگی برازای تاله‌بانیه‌وه‌ ده‌مێكه‌ له‌ شه‌قامه‌كانه‌وه‌ ده‌بیسترێت, رۆژنامه‌نوسێك بابه‌تی كڕینی میداكانی سلێمانی له‌ لایه‌ن لاهور جه‌نگیه‌وه‌ ده‌ سه‌ڵمێنێت, ده‌شنوسێت بۆیه‌ دژ به‌ پارتی خراونه‌ته‌ گه‌ڕ.

رۆژنامه‌نوسێك به‌ ناوی (عه‌بدولا) له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك به‌ به‌ڵگه‌ ده‌نوسێت:” لاهور جه‌نگی بڕوانامه‌یه‌كی ئه‌و تۆی نیه‌ له‌ كاتێكدا له‌ چه‌ند شوێنێك وه‌ك هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ری خۆی ده‌رخستووه‌ له‌ كاتێكدا به‌كالۆریۆسی له‌ بزنس هه‌یه‌, دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌توركیا له‌ ساڵی 2000 به‌ر پرسیارێتی هەواڵگری یەكێتی و سەرۆكی دەزگای زانیاری له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لە بەشێكی تری پۆستەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە لاهوور زۆربەی میدیاكانی سلێمانی كە بەناو میدیای سەربەخۆن كڕیوەتەوە و تەنیا ئیشی ئەو میدیانەیش ڕەخنەگرتنە لە پارتی و هاوكات باڵەكانی تر كە دژی باڵی بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو یەكێتی دەوەستنەوە.

 

عه‌بدولا بۆ بەڵگەی سەلماندنی ئەو زانیارییە، نموونەی كاتی خۆپێشاندانەكانی مانگی كانوونی یەكەم رابردوو لە سلێمانی، دێنێتەوە كە “بە سەدان بریندار و حەوت كوژراوی لێ كەوتەوە، كەچی میدیاكانی سلێمانی بە هی ئۆپۆزسیۆنیشەوە بە ترس و سنوورداری تەواوەوە خۆپێشاندانەكانیان دەگواستەوە، بە هیچ شێوەیەكیش باسی ئەو هێزە میلیشیاییەیان نەدەكرد كە خۆپێشاندەرانیان سەركوت دەكرد”.

Back to top button