نه‌وت له‌ 53 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك

له‌بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی نه‌وت ئه‌مرۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت به‌ 52.72 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا به‌ 50.92 دۆلار له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

رۆژی 28ی مانگی ڕابردوو، وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت(ئۆپیك) گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن بۆ سنورداركردنی %5 به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو.

هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتوو كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی وڵاته‌ زلهێزه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ توركیا ئه‌نجام بدرێت بۆ گه‌یاندنی نرخی نه‌وت به‌ سه‌روی 60 دۆلار.

Back to top button