له‌ ماوه‌ی چوار كاتژمێر میسی و رۆناڵدۆ دوو باشترینی تۆپی پێ‌ له‌ مۆندیاڵ كرانه‌ ده‌ره‌وه‌

 

له‌ درێژه‌ی به‌ رێوه‌چوونی یاریه‌كانی مۆندیاڵ ئه‌مڕۆ ئه‌رجه‌نتین له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ڕه‌نساو پرتوگاڵ له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆرگوای مۆندیالی 2018یان بەجێهێشت.
شەوی شەممە 30-6 هەڵبژاردەی ئۆروگوای و پورتوگال لە قۆناغی 16ی مۆندیالدا روبەڕوی یەك بونەوە، لە یارییەكی بەهێزدا، ئوروگوای بە 2 گۆڵی كاڤانی هێرشبەر توانی سەركەوتن بەسەر پورتوگالدا تۆماربكات، كە ئەوان تەنها گۆڵێكیان لەلایەن پیپی-یەوە تۆماركرد.
بەو ئەنجامەش، پورتوگال وەك دووەم هەڵبژاردەی لە پاڵ ئەرجەنتین لە قۆناغی 16دا ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد و كرانەدەرەوەی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش تەنها 4 كاتژمێری نێوان بوو.

Back to top button