20 زانیاری زۆر گرنگ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو مرۆڤێك بیزانێت.

چه‌ندین زانیاری گرنگ و به‌سود كه‌ پێویسته‌ بزاندرێت له‌ رێگای خواكوڕكه‌وه‌، بیانزانه‌ و بۆ هه‌میشه‌ وه‌كو زانیاری با له‌ لات هه‌بێت.”

ئایه‌ ده‌زانیت…

1-ئایا ئەزانی لە وڵاتی مالیزیا دەتوانی بە نامەی مۆبایل لە هاوسەرەکەت جیا ببیتەوە.

2-ئایا ئەزانی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نابێت فڕۆکەوان و یاریدەدەرەکەی هەمان جۆری خواردن بخۆن نەوەك ژەهری تیا بێت و هەردووکیان بمرن چوونکە ئەگەر تەنها یەکێکیان بمرێت ئەوا ئەگەری ڕزگاربوونی فڕۆکەکە و گەشتیاران زیاتر دەبێت.

3-ئایا ئەزانی یەکەم کەس کە سابونی دروست کرد پێغەمبەر سولەیمان بوو سەلامی خوای گەورەی لە سەر بێت.

4-ئایا ئەزانی لە ساڵی ۱۹۹٠ بورجی پیتزا لە وڵاتی ئیتاڵیا بە ڕووی گەشتیاران دا داخرا بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی یەکجار زۆر لارببویەوە.

5-ئایا ئەزانی لە ساڵی ۱۹٥۱ لە میانەی جەنگی ناوخۆی کۆریا سووپای هەردوو وڵاتی چین و کۆریای باکوور شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشووریان داگیر کرد.

6-ئایا دەزانی یەک دیناری عێراقی لەساڵی 1932 دا بەرامبەر 482دۆلار بووە ، وەبەرامبەر گرامێک و نیو زێر بووە

7-ئایا ئەزانی شاژنە ئیزابێلی دووەم بە شاژنی پشیلەکان دائەنرێت بەوەی کە زۆر پشیلەی خۆش دەوێت تەنانەت حکومەتی بەڕیتانیا ۱٠٠,٠٠٠پشیلە بەخێو دەکەن و جێگای حەوانەوەیان بۆ دەستەبەر دەکەن.

8-ئایا ئەزانی لە کۆریای باکوور لە بەرکردنی کابۆ قەدەغەیە.

9-ئایا ئەزانی وڵاتی دانیماڕك خاوەنی زۆرترین منداڵی بێ باوکە بەشێوەیەك کە تەنها لە ٪٤٦ی منداڵ لە دانیماڕك خاوەن دایك و باوكن ٪٥٤کەی تر بێ باوکن.

10-ئایا دەزانی کە لە جیهاندا یەک ملیار و نیو کەس بێ کارەبا دەخەون بەڵام لەکاتێکدا ئەوان بێ کارەبا دەخەون یەک ملیار کەس بەبرسیەتی دەخەون !

11-ئایا ئەزانی یەکەم گەشتی ئاسمانی لە مێژوودا لە نێوان وڵاتی
فەڕەنسا و بەڕیتانیا بوو.
ئایا- ئەزانی چاڕڵی چاپلن ٤ ژن و ۱۱ منداڵی هەبوو ،

12-ئایا ئەزانی وڵاتی چین بە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنانی چا بەکاردێت.

13-ئایا ئەزانی جارێکیان سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆی لە گەشتێك گەڕایەوە و فەرشی سووریان بۆ ڕاخست بوو بەڵام پێیەکانی تێك ئاڵا و کەوت لە داخا ۲۷ پاسەوانی خۆی سزا دا لەبەر ئەوەی نەیانگرتەوە لە کاتی بەربوونەوەکەیدا.

14-ئایا ئەزانی وڵاتی چین قوڕسترین سزای هەیە لە جیهان وە لەسەر بچووکترین تاوانکاری ئەگەری هەیە لە سێدارە بدرێت یان سزایەکی قوڕس وەردەگرێت وە زۆرترین سزای لە سێدارە لە وڵاتی چینە ، هەر لەم ماوەیە یاسایەکی نوێ دەرچوو کە هەر کەسێك لە قوتابخانە قۆپیەی لێ بگیرێت ٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

15-ئایا ئەزانی لە ٪۲۲ی خەڵکی کۆریا نازناوی (کیم)یان هەیە.

16-ئایا ئەزانی ۱٠٠ ملیار دۆلاری زامبیا دەکاتە نزیکەی ۱۲٥٠ دیناری عێڕاقی ، تەنانەت ئەوەندە پارەکەیان بێ نرخە ۳ هێلکە لە وڵاتی زامبیا بە ۱٠٠ملیار دۆلارە.

17-ئایا ئەزانی لە وڵاتی هیندستان هۆزێك هەیە بە ناوی هۆزی ئاغوری ( Aghury )کە تێیدا مرۆڤ دەخۆن.

18-ئایا ئەزانی ژمارەی بەرخ زیاترە لە مرۆڤ لە وڵاتی نیوزلەندا،وە ژمارە بەراز زیاترە لە مرۆڤ لە وڵاتی دانیماڕك، وە ژمارەی کەنغەر زیاترە لە مرۆڤ لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا.

19-ئایا ئەزانی وڵاتی عێڕاق لە ڕووی ڕووبەرەوە لە وڵاتانی ( ژاپۆن ، ئەڵمانیا ، فیللەندا ، ڤێتنام ، نەرویج ، پۆڵەندا ، ئیتاڵیا ، نیوزلەندا ، بەڕیتانیا ، یۆنان ، کۆریای باکوور ، بوڵغاریا ، کۆریای باشوور ، نەمسا ، دانیماڕك ، سویسڕا ، هۆڵەندا ، تایوان ، بەلجیکا ) گەورەترە.

20-ئایا ئەزانی وڵاتی ڕووسیا ۱٠٠ئەوەندەی وڵاتی بەنگلادیش گەورەیە لە ڕووی ڕووبەرەوە کەچی ژمارەی دانیشتوانی ڕووسیا ۱٤۲ ملیۆن کەسە و ژمارەی دانیشتوانی بەنگلادیش ۱٦۸ ملیۆن کەسە.

Back to top button