كهشناسی خۆڵبارین تا ئهم رۆژه بهردهوام دهبێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی له بارهی خۆڵبارینهوه رایدەگەیەنێت.” كه تا رۆژی دووشەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لە هەرێمی كوردستان.”
لهو بارهوه، (دارا حەسەن) بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە میدیاكانی راگهیاندوه.” كه لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا كاریگەری شەپۆلێكی پاڵەپەستۆی نزم لە باشووری عێراقەوە هاتووەتەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بووەتە هۆی خۆڵبارین، كە مەودای بینینی كەمتر كردووەتەوە بۆ كەمتر لە كیلۆمەترێك لە چەند ناوچەیەكدا.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی باسی لهوهشكردووه.” كه خۆڵبارین لە شاری سلێمانی بەشێوەی تۆزە، بەڵام لە ناوچەكانی دیكە خۆڵبارینەكە زۆرترە، ئەویش بە هۆی كاریگەری ئەو رووپۆشە سەوزەی كە لە ناوچەكانی سلێمانی هەیە.”