چه‌ند زانیارییه‌ك كه‌ تا ئێستا نه‌ بیستوته‌ نه‌ زانیوته‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ت بیزانه‌.

هه‌موو مرۆڤێك پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ ئه‌و له‌شه‌ی خودا پێی داوه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ بیری لێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر به‌شیك له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ توانایه‌كی له‌ راده‌به‌ری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ باشترین شێوه‌ كاری خۆی بكات و مرۆڤ وه‌كو خۆی بناسێنێت.”

چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر لاشه‌:-

1. ئەو وزەیەی کە مێشک بەکاری ئەهێنێت توانای داگیرساندنی گڵۆپێکی 25 واتی هەیە.

2. لووت توانای جیاکردنەوەی 50،000 بۆنی هەیە.

3. بچووکترین ئێسک لە لەشدا “ئێسکە ئاوزەنگی” یە کە ئەکەوێتە گوێی ناوەڕاستەوە و کە نزیکە “2.8 ملم”ە.

4. هەروەکوو مۆری پەنجە ، زمانی هەر مرۆڤێکیش وەک هیچ زمانی کەسێکی کە نیە.

5. دڵ توانای بەرهەمهێنانی پەستانێکی هەیە کە ئەتوانێت خوێن بۆ “9.1” مەتر فڕێبدات.

6. بۆ هەر 3 بۆ 4 ڕۆژ جارێک ناوپۆشی گەدە نوێ ئەبێتەوە ، چوونکە گەدە ترشێکی بەهێزی تیایە بۆ هەرسکردن و شیکردنەوەی ئەو خۆراکەی ئەچیتە گەدەوە ئەگەر ناوپۆشی گەدە نوێ نەبێتەوە ئەوا ئەو ترشە گەدەی مرۆڤیش شی ئەکاتەوە.

7. بە تێکڕا مرۆڤ لەماوەی ژیانیدا 18 کیلۆگرام پێست فڕێ ئەدات.

8. سەروو 650 ماسولکە لە لەشدا هەیە.

9. بە 6 مانگ جارێک نینۆک بە تەواوەتی نوێ ئەبێتەوە.

10. درێژی ڕیخۆڵە بچووک نزیکی 7 مەترە.

11. ئێسکی ڕانی مرۆڤ لە کۆنکرێت بەهێزترە.

12. هەموو ئینج دووجایەک (2.5 سم دووجا )لە مرۆڤدا 6 مەتر دەماری خوێنی تیایە.

13. هەردوو پێی مرۆڤ بە 500،000 ڕژێنی ئارەقی تیایە.
“ لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ “

” وَ لَقَدْ خَلَقْنَا الإِنسَانَ مِن سُلالَةٍ مِّن طِينٍ () ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ () ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ

Back to top button