ئاوی بامێه بۆچی باشه و چ نه‌خۆشیه‌ك له نێو ده‌بات.؟
80
بەگوێرەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوە نوێكان بامێ چەندین سوودی تەندروستی هەیە بۆ نەخۆشیەكانی شەكرەو گورچیلەو كێشە تەندروستیەكانی دیكە.
توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر ڕووه‌كی بامێ “بامیه” سه‌لماندوویانه كه كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن، هاوكات ئه‌و ڕووه‌كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین C,Aی تێدایه له‌گه‌ڵ كانزای كالیسیۆم و ئاسن، چه‌وری سوودبه‌خش و پێكهاته‌ی سیامین و ریبۆفلافینی تێدایه، جیا له‌وه‌یش دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه و ئه‌و دژه ئۆكسیده‌ی له بامێ هه‌یه، به ئاسانی ده‌توانێ خانه‌كانی شێرپه‌نجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له‌ناویان ببات.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئاوی بامێیان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقی كردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه، له ماوه‌ی 10 ڕۆژ دا ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر له خوێن ده‌توێنێته‌وه و ئاستی شه‌كر به ته‌واوی ڕێكده‌خات.
چۆنیه‌تیی دروستكردنی ئاوی بامێ به‌م شێوه‌یه بزانه:-
چوار یان پێنج بامییه‌ی قه‌باره مامناوه‌ند ئاماده بكه‌ن، بیانكه‌ن به دوو له‌ته‌وه و ئنجا بیخه‌نه ناو ده‌فرێكه‌وه و پاشان ئاوی تێ بكه‌ن، بۆ ماوه‌ی هه‌شت تا 24 سه‌عات لێی بگه‌ڕێن بمێنێته‌وه، ئه‌و بامییه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌یه بیگوشن تا ته‌واو وشك ده‌بێته‌وه، ئنجا له‌ناو ئاوه‌كه ده‌ری بهێنن و هه‌موو ژه‌مێك سه‌عاتێك به‌ر له خواردن ئاوی بامێ بخۆن، به‌مشێوه‌یه له شه‌كره و شێرپه‌نجه و چه‌وری زیاده ڕزگارتان ده‌بێت.