ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ئامارێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

دوای دۆخی نا سه‌قامگیری عێراق و سوریا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌بوون، ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ %28 دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون له‌ ئاواره‌كانی سوریا و عێراق.

سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان سیروان محەمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووه‌، ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بەپێی خەمڵاندنەکان پێنج ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەس دەبێت.

هه‌روها ده‌شڵێت، لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ماوەیەکی زۆرە سەرژمێری گشتی ئەنجام نەدراوە، بەپێی توێژینەوەکانی ئێمە بۆ خەمڵاندنی ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، ژمارەی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی پێنج ملیۆن ٥٠٠ ھەزار کەسە بەڕێگەی پێشبینیکردنی ناڕاستەوخۆ کە رێگەیەکی ئامارییە و لەو شوێنانە پەیڕەو دەکرێت کە ماوەیەکی زۆرە سەرژمێریی تێدا ئەنجام نەدراوە.

له‌باره‌ی لێشاوی هاتنی ئاواره‌كانی سوریا و عێراق بۆ  هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە مانگی شەشی ٢٠١٥ رووپێوێکی سەرتاسەرییمان بۆ ژمارەی ئاوارەکان کرد و دەرکەوت ئەو ئاوارانەی لەدوای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ ھاتوون بۆ ھەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن و ١٢ ھەزار کەس بوون، لە پارێزگای دھۆک زۆرترینییان ھەبووە، دوای ھەولێر و ئینجا سلێمانی، ئەو ئاوارانە پاش رزگارکردنی بەشێک لە ناوچەکانییان لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەشێکیان گەڕاونەتەوە

Back to top button