كۆمسیۆن ههژماركردنهوهی دهنگهكان به دهست دهستپێدهكات.
گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن له بارهی دووباره ههژماركردنهوهی دهستی دهنگهكان ڕایدەگەیەنێت.” سبەینێ سێ شەممە 2ی7ی2018، بەفەرمی دەستدەكرێتەوە بە دووبارە هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.”
لهو بارهوه، (جەبر حەمزە) گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوه.” كه تەنها ئەو سندوقانەی هەڵبژاردن دوبارە دەستدەكرێت بە هەژماركردنەوەی كە سكاڵای لایەنە سیاسەیكانی لەسەرە یاخود ڕاپۆرتی ساختەكاری لەسەرە.
گوتەبێژەكەی كۆمسیۆن ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” پرۆسەكە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتووەكان و باڵوێزخانەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و نوێنەری لایەنە سیاسەیكان ئەنجام دەدرێت و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری پاراستنی پرۆسەكە لە ئەستۆ ئەگرن”.
گوتیشی: پرۆسەكە لە چوارچێوەی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.