بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیارێكی ده‌ركرد و كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له باره‌ی پشووی بانكه‌كانه‌وه، بانكى ناوه‌ندى عێراق له بڕیارێكدا داواى له‌سه‌رجه‌م بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردووه پابه‌ندبن به‌و پشووانه‌ى كه له‌پارێزگاكانه‌وه ده‌رده‌كرێت.”
بڕیارى ژماره (228) كه واژووى (مونه‌زر عه‌بدولقادر) جێگرى بانكى ناوه‌ندى عێراق به (وه‌كاله‌ت)ى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێێدا هاتووه.” كه بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیارێك له‌باره‌ى پشووى سه‌رجه‌م بانكه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانى هه‌رێم و عێراق ده‌ركراوه.
له بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی دا هاتووه “سه‌رجه‌م بانكه بازرگانییه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانى عێراق و هه‌رێم ده‌بێت پابه‌ندبن به‌و پشووانه‌ى كه له پارێزگاكان (حكومه‌تى خۆجێى) ده‌رده‌كرێت، یاخود ئه‌و پشووانه‌شى كه ره‌سمین له عێراق یاخود كوردستانه‌وه ده‌رده‌كرێت”.
ئه‌و بڕیاره‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌كاتێكدایه، به‌پێى سیستمى بانكیى ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه 1ی7ی2018، له‌سه‌رجه‌م بانكه بازرگانى و حكوییه‌كانى هه‌رێم مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان به‌ڕێناكرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى بانكه‌كان سه‌رقاڵى داخستنى ژمێره‌ی نیوەى ساڵ ده‌بن، كه بۆ دیاریكردنى رێژه‌ى زیان و قازانجى بانكه‌كان ساڵانه بۆ دووجار دیاریده‌كرێت.”