پهرلهمانی كوردستان یاسایی بهرهنگاربونهوهی تیرۆری درێژكردهوه
ئهمڕۆ ١ شهممه ١ی تهمموزی ٢٠١٨ پهرلهمانی كوردستان كۆبویهوهو یاسایی ژمارهی سێی بهرهنگاربونهوهی تیرۆری درێژكردهوه ،یاسای ژمارە (٣) ساڵی ٢٠٠٦ لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكراوە، كە ئەوكات یاسایەكە تەنیا بۆ ٢ ساڵ دەرچووبوو، دواتر سێ جاری دیكە بێ ئەوەی ھەموار بكرێتەوە ماوەی كارپێكردنی بۆ درێژ كراوەتەوە، دوایین جاریش ساڵی ٢٠١٤ و لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو.
مەردان خدر، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: “تیرۆر لە جیھان بووەتە مەترسییەكی ھەمیشەیی، یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە كوردستان، وەك یاسایەكی كاتی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، پێشتریش چەند جارێك درێژ دەكراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦ بەھۆی ئەو دۆخەی كە ھەبوو، پەرلەمانی كوردستان نەیدەتوانی كۆببێتەوە، بۆیە یاساكە درێژ نەكراوەتەوە”.
مهردان خدر گوتیشی: “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان درێژكردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خرابووە بڕگەی یەكەم و بە زۆرینەی دەنگ درێژكرایەوە و خرایە بواری كاركردنەوە. ئێمە پێمانوایە كە درێژكردنەوەی ئەو یاساییە دەبێتە ھاندانێك بۆ دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان كە بتوانن دەستكراوەتر و باشتر لە ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی مەترسییەكانی تیرۆر ببنەوە”.
لای خۆشیهوه نازم هەرکی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی گووتی: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا یاسای ژمارە (٣)ی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٦ کە ماوەیەکە لە کار کەوتبوو، کارا کرایەوە”.