یه‌كێتی خه‌ڵكی كه‌ركووك وه‌ك تاقیگه‌یه‌ك بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی خیانه‌ت تێگه‌یشتووه
مه‌ترسیه‌كانی گروپی تیرۆرستی داعش رۆژانه له‌سه‌ر كه‌ركووك له زیاد بووندایه، له‌و باره‌یه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوو داعش چه‌ندین هێرشی له‌دژی گوند و ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه، چه‌ندین كه‌سی كاكه‌ی و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه كوشتوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ستی به چاڵاكی خۆكوژی كردووه له ناو سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك”.
له‌پاش خیانه‌تی ره‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك، له‌لایان بنه‌ماڵی جه‌نگی و تاڵه‌بانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاری كه‌ركووك و پێشهڵكاری گه‌وره‌یان له دژی خه‌ڵكی و پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك ئه‌نجام دا، به‌ڵام یه‌كێتی رۆژانه له كۆنگره رۆژنامهوانیهكاندا رایده‌گه‌یاند، كه شاری كه‌ركووك ئارامه”.
له‌ئێستادا سه‌رچاوه سه‌ربازیه‌كان هۆشداری تووند ده‌ده‌ن له‌مه‌ر دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووك و هێرشی گروپه تیرۆرسته‌كان بۆ سه‌ر میلیشیاكانی عێراق، یه‌كێتی هه‌ر به‌رده‌وان له گوتنه‌وه‌ی كه شاری كه‌ركووك ئارامه”.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئاسۆ ئه‌ڵمانی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میدیاكانی راگه‌یاند كه كه‌ركووك له كه‌شێكی ئارام دایه، هه‌ندێك ده‌ست ده‌یانه‌وێت ئه‌منیه‌تی شاری كه‌ركووك بشێوێنن، ده‌شلێـ، كه‌سانێك شه‌وان ده‌بنه داعش و رۆژانه‌ش له‌سه‌ر حزبی تر خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه هۆكاری ئه‌و پێداگریه مراهیقهی كه یه‌كێتی ده‌یكات له‌سه‌ر ئارامی شاری كه‌ركووك، پێ داگریه له‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری سه‌ر شۆر، وه یه‌كێتیش خه‌ڵكی كه‌ركووك به تاقیگه تێگه‌یشتووه، ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته‌كان له‌سه‌ر تاقی بكاته‌وه بزانه سه‌ر ده‌گرێت یان نا، هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقیش له‌ناو ئه‌م جۆڕه حزبه دا نیه، ره‌چاوی دۆخی خراپی خه‌ڵكی تێدا به‌دی ناكرێت”.