گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك ئه‌ده‌ن
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌م جۆره له لێدوانی به‌رپرسه‌كانی راستییه‌كان و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له خه‌ڵك بشاریته‌وه ،لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کارگێڕێکی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی کە سەر بە گرووپی ١٦ی ئۆکتۆبەرە، تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕەتی کردەوە ڕەوشی کەرکووک خراپ بێت و هەوڵی لایەنە سەربەخۆخوازەکانی کوردستانی بۆ پاراستنی کەرکووک لە خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بە هەوڵی وێرانکردنی کەرکووک لێک دایەوە.
لای خۆیه‌وه عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند: ”یەکێتی بەیاننامەی لەسەر ھاتنی داعش و مەترسیی سەر کەرکووک دەرکردووە و ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، جگە لە یەکێتی، ھیچ حزبێک بەیاننامەی دەرنەکردووە کە بڵێن کەرکووک مەترسی داعشی لەسەرە، ئەم جۆرە لێدوانانەش درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە چەوتە و گەوجاندن و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە بۆ ئەوەی خۆیان وا نیشان بدەن کە گوایە دڵسۆزی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن“.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك- گه‌رمیانی پارتی ڕاشیگه‌یاند:” ، ”خۆیان خیانەتیان کرد، ٥٠٪ی خاکی کوردستانیان ڕادەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران کردووە، لەبەرامبەر ئەوەی چەند بەرمیلە نەوتێکیات پێ بدەن یان نەیدەن، یان لەبەرامبەر سەفقەی سیاسی“.
عه‌دنان كه‌ركوكی دەڵێت: ”ھەریەکە لە کۆسرەت ڕەسوڵ و شێخ جەعفەر مستەفا و مەلا بەختیاریش ئاماژەیان بەو گرووپەی ناو یەکێتی کردووە، کە دەستیان لە خیانەتەکە ھەبووە“.
هه‌روه‌ها گوته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك- گه‌رمیانی پارتی گوتیشی: ”ئێستاش بەبەرچاوی ئەوانەوە نەوتی کەرکووک ڕۆژانە بە دان پێدانانی حکوومەتی عێراق، زیاتر لە ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەفەرمی دەڕوات، ئەی ئەو نەوتەی بە قاچاخ دەڕوات دەبێ چەند بێت؟“.
له كۆتایی دا ده‌شڵێت:: ”ئێمە گوتوومانە ئەمە داعش نییە، بەڵکوو پلانێکی مەترسیداری حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراقە بۆ تەعریبکردنی کەرکووک، چونکە داعش توانای پێشتری نییە و ناتوانێت ھێرش بکات و شوێن بگرێت“.