ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی:یه‌كێتی به دۆشكه‌و بیكه‌یسی ته‌قه‌ی كردووه‌و خه‌ڵك لە لێواری مەرگدایە

رۆژی ١٢ی٥ی٢٠١٨، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، گۆڕان ناڕەزایەتی دەبڕێ و یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات به ساخته‌كاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتیته سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆران و ته‌قه له گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات،كاردانه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ناڕه‌زایه‌تی و چه‌كهه‌ڵگرتنی خه‌ڵكی به دوادا هات ،سه‌رباری هه‌ره‌شه‌ی هه‌وادارو لایه‌نگرانی گۆران له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ،له‌و ساته‌وه تا هه‌نووكه یه‌كیتی بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی دڵی گۆڕان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به مه‌كۆی گۆرانه‌وه كردووه و له هه‌وڵدایه كه ده‌رگاكانی به‌ڕوودا بكرێته‌وه بۆ گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه ،به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆران مه‌رجی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی له یه‌كێتی و داوای لیده‌كات كه به فه‌رمی داوای لیبوردنی لێبكات .
ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: ”بزووتنەوەی گوڕان، بایکۆتی ھیچ لایەنێکی سیاسی نەکردووە و بەردەوام ئێمە دەرگامان واڵا بووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، بەڵام بەھۆی ئەو ساختەکارییەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا کراوە، ھەروەھا بەھۆی ئەو ھێرشەی کە یەکێتیی ئێوارەی ١٢ی مانگی ئایار لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکاندا بەچەکی قورس کردییە سەر مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمانە ھەمووی ھۆکاری ئەوەن کە ئێمە لەگەڵ یەکێتیی کۆنەبینەوە“.
ئەندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاشیگه‌یاند:” دەبوایە دوای ھێرشەکە، یەکێتی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە یان گوتەبێژەکەی ئیدانەی ئەو تەقەکردنەی بکردایە، چونکە ئەوە کارێکی خراپە و ھەرکەسێک لەئاستی سەرکردایەتیی حزبیکدا بەخۆی و ژمارەیەک چەکدارەوە ھەڵبکوتێتە سەر بارەگای حزبێکی مەدەنی، لانی کەم دەبێ ئەو حزبە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی ئەو ڕووداوە بکات، بەڵام ئەوان ئیدانەی ئەو کارەیان نەکردووە، دەشڵێت: ”یەکێتی وابیردەکاتەوە ڕووداوی تەقەکردنەکە شتێکی شەخسی بووە، بەڵام ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییە و ڕووداوی تەقەکردنەکە شەخسی نەبووە“.
ئاراس وه‌لی ده‌ڵێت :ئەو کەسەی کە فەرمانی تەقەکردنەکەی دەرکردبوو، لەئاستێکی باڵای ئەو حزبەدا بووە و بە سەدان کەس لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، کە ھێزەکەی یەکێتی بەچەکی دۆشکە و (بی کەی سی) تەقەی کردووە، گوتیشی: ”ئێستاش خەڵک ھەیە بەھۆی تەقەکانی یەکێتی لە لێواری مەرگدایە، مەعقولە حزبێک خۆی بە سۆسیال دیموکرات بزانێت، ئیدانەی ئەو ڕووداوی تەقەکردنە نەکات“.
ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، جەختیکردەوە” کە دەبوایە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی دوای ڕووداوەکە، لە ڕاگەیاندنەکانەوە ئیدانەی ئەو تەقەکردنەیان بکردایە، بیانگوتایە ئەوە کارێکی خراپە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ ئاشتی و پێکەوە ژیانی لایەنەکاندایە، بەڵام ”چۆن دەبێ لایەنێکی سیاسی بەوشێویە بەناو خەڵکدا تەقە بکات؟“.